سوهەیلا حیجاب، بەندکراوی سیاسی کە لە ٢٧ی پووشپەڕەوە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرانبەر بە نەگواستنەوەی بۆ زیندانی ئێڤین و داوای کۆتاییهاتنی زەخت و گوشاری دەزگا ئەمنیەتییەکان لەسەر بنەماڵەکەی و هەروەها گواستنەوەی زەینەب جەلالیان بۆ زیندانی خووی یان ئێڤین، مانی لە خواردن گرتووە، ئەمڕۆ دوابەدوای بەڵێنی بەرپرسی گشتیی بەندیخانەکانی پارێزگای تاران بۆ بەدواداچوونی داواکارییەکانی، کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەندیخانەی قەرچەک بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «ڕۆژی ڕابردوو ٣ی گەلاوێژ، سەید حیشمەتوڵڵای حەیاتولغەیب، بەرپرسی گشتیی بەندیخانەکانی تاران سەردانی بەندیخانەی قەرچەکی کردووە و لەم دیدارەدا سوهەیلا حیجابیش توانیویەتی چاوی پێی بکەوێت، ئەم بەرپرسە بەڵێنی بە خانمی حیجاب داوە کە قەدەغەی سەر پێوەندییەکانی لەگەڵ بنەماڵەی لادەبات و هەوڵ دەدا بیگوازنەوە بۆ زیندانی ئێڤین، هەر بۆیە ئەم بەندکراوە سیاسییە کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێناوە».
بە وتەی ئەم سەرچاوەیە «لە کاتی ئەم دیدارەدا کەسانێکی سەر بەو هێزانەی جلوبەرگی مەدەنی لەبەر دەکەن، ڤیدیۆیان لە دیدارەکە هەڵگرتووە کە خانمی حیجاب بەرانبەر بەم کارە ناڕەزایی دەربڕیوە. هەروەها لەم ماوەیەدا دۆسیەیەکی نوێ بۆ ئەم بەندکراوە سیاسییە کراوەتەوە و بانگ کراوەتە بەردەم دادگای ئینقلابی تاران، بەڵام ئەو لە چوونە دادگا سەرپێچیی کردووە».
ئەم سەرچاوەیە باسی ناجێگیربوونی دۆخی تەندروستیی ناوبراویشی کرد و وتی: «ناجێگیربوونی دۆخی تەندروستیی خانمی حیجاب و بوونی نیشانەکانی تووشبوونی بە کۆرۆنا بۆتە هۆی ئەوەی لە چەند حەفتەی ڕابردوودا ٥ جار ڕەوانەی نەخۆشخانەی دەرەوەی بەندیخانە کراوە، بەڵام هەموو جار بەبێ ئەوەی ڕەوتی دەرمانکردنەکە ڕەچاو بکرێت تەنیا پشکنینێکی سادە و سێرۆم لێدانێکی بۆ کراوە و بە بیانووی ئەمنیەتیبوونی دۆسیەکەیەوە یەکسەر گەڕێندراوەتەوە بۆ نێو بەندیخانە».
سوهەیلا حیجاب، بەندکراوی سیاسیی خەڵکی کرماشان، لە مانگی جۆزەردانی ڕابردوودا لە لایەن هێزەکانی سەر بە ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپاوە دەستبەسەر کرا و دوای ماوەیەک گواسترایەوە بۆ یەکێک لە ماڵە ئەمنەکانی ئەم دەزگایە و دوای ماوەیەکی کورت دیسان برایەوە بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی ئێوین. دواجار پاش ٨ مانگ بە دانانی بارمتەی ٣ میلیارد تمەنی ئازاد کرا. ئەم پارێزەرە یاساییە لە ڕێکەوتی ٢٨ی ڕەشەمەی ١٣٩٨دا بە تۆمەتی «بانگەشەی دژی حکوومەت»، «کۆبوونەوە و پیلانگێڕی»، «تێکدانی بیروڕای گشتی بە مەبەستی ئاژاوەنانەوە» و «دروستکردنی گرووپی نایاسایی» سەرجەم ١٨ ساڵ زیندانی بە سەردا سەپا. بەپێی مادەی یاسایی کۆکردنەوەی سزاکان، ٥ ساڵی ئەم حوکمە جێبەجێ دەکرێت. ناوبراو لە ٣ی جۆزەرداندا دوای بانگهێشتکران بۆ لقی ٣٦ی دادگای پیاچوونەوەی پارێزگای تاران، لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا و ڕەوانەی زیندانی قەرچەک کرا.
ڕاپۆرتێک لەسەر دوایین بارودۆخی سوهەیلا حیجاب لە بەندیخانەی قەرچەک
دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای میاندواو
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە (١٧ی ئاوریل) دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «حاجی حەسەنی شامات»ی سەر بە شاری میاندواو بە ناوەکانی موحسین قادرڕەش و ئومید...
زیاتر بخوێنەوەڕەتکردنەوەی داوای دادگاییکردنەوەی دووبارەی ڕەزا ڕەسایی لە دیوانی باڵای ئێراندا
لقی یەکەمی دیوانی باڵای ئێران داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی ڕەزا ڕەسایی، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدامی ڕەت کردەوە. دیوانی باڵای ئێران بەبێ لەبەرچاوگرتنی کێشە...
زیاتر بخوێنەوەلە هەمەدان زیندانییەک لە سێدارە درا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٦ی بەفرانبار (١٦ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی ئەکرەم کەریمپوور کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ...
زیاتر بخوێنەوە