بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی گوڵان (١٠ی مەی) هاووڵاتییەکی ئاژەڵدار (چێوار)ی خەڵکی گوندی «دەرماناوێ»ی سەردەشت لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بە ناوی محەممەد عەزیزی، بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە ناوچەی سنووریی «دۆڵەبی»ی ئەم شارە بریندار بووە.

ئەم پیاوە چێوارە کە خەریکی لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانی بووە، کەوتووەتە بەر پەلامار و لێدانی هێزە سنوورپارێزەکان و دوو گوللەیش بەر قۆلی کەوتووە و بریندار بووە. ئەم هێزانە هەروەها دەستیان بەسەر ئاژەڵەکانی ئەم هاووڵاتییەشدا گرتووە.

محەممەد عەزیزی بۆ دەرمانکردن ڕەوانەی ناوەندێکی پزیشکیی ورمێ کراوە.