بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی گوڵان (٤ی مەی) دوو بەندکراو بە ناوەکانی سەلاحەدین مەجیدی و عەبدوڵڵا خان‌محەممەدی کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی سەڵماس کراون.

ئەم دوو زیندانییەی خەڵکی گوندی «هەفتەوان»ی سەڵماس، نزیکەی ٣ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە دەستبەسەر کران و سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپا.