چەند کاتژمێرێک لەمەوپێش لانیکەم سێ بەندکراو بە ناوەکانی سەعید گەراوەند، سەمەد گەراوەند و شەهاب مەنسووری نەسەب کە پێشتر لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کراون. دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی مەترسیی لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوانە، ژمارەیەک لە ئەندامانی بنەماڵەکانیان لە بەردەم زیندانی قزڵ حەساری کەرەج گرد بوونەتەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ هەینی ٢٩ی گوڵان (١٩ی مەی) سێ بەندکراوی خەڵکی پارێزگای لوڕستان بە ناوەکانی سەعید گەراوەند، سەمەد گەراوەند و شەهاب مەنسووری نەسەب کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپابوو، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کراون.

ئەم سێ بەندکراوە نزیکەی ٤ ساڵ لەمەوپێش لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە دەستبەسەر کرابوون و سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو. لە چەند کاتژمێرێک لەمەوپێشەوە ژمارەیەک لە ئەندامانی بنەماڵەکانیان لە بەردەم زیندانی قزڵ حەساری کەرەج گرد بوونەتەوە و بۆ ڕاگرتنی سزای لەسێدارەدانی کەسەکانیان داوای پاڵپشتییان لە خەڵک کردووە.