زیندانی قزل حەساری کەرەج ئارشیڤ - KHRN

لە کەرەج لانیکەم سێ زیندانی لە سێدارە دران

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١ی خەرمانان (٢٣ی ئاگۆست) سزای لەسێدارەدانی سێ بەندکراو بە ناوەکانی ڕەحمان ئیبراهیمی، کەیۆمەرس ڕەزایی و بێهرووز ڕەحمانی کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی قزلحەساری کەرەج جێبەجێ کراوە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ئەم سێ بەندکراوە ڕۆژی ڕابردوو بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکانیان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوون و بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە سێدارە...

زیاتر
ته‌مموز 19, 2023

لە کەرەج سێ زیندانی لە سێدارە دران

بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی پووشپەڕ (١٨ی جولای) سزای لەسێدارەدانی سێ بەندکراو بە ناوەکانی مەنسوور سەیدی، موسلیم هەواسی و سیامەک حەیاتبینی کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی قزلحەساری کەرەج جێبەجێ کراوە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ئەم سێ بەندکراوە ڕۆژی پێشووتر لەگەڵ بەندکراوێکی تردا بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکانیان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوون. سزای لەسێدارەدانی...

زیاتر

سەرکوتکردنی گردبوونەوەی شەوانەی بنەماڵەی زیندانییانی مەحکووم بە ئێعدام لە کەرەج / سێ زیندانی لە سێدارە دران

ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو و هاوکات لەگەڵ گواستنەوەی سێ زیندانیی مەحکووم بە ئێعدامدا بۆ ژووری تاکەسیی زیندانی قزل حەساری کەرەج بە ناوەکانی عەبدولحسەین ئیمامی موقەدەم، حسەین پەنجەک و بابەک ئاقایی، بنەماڵە و خزمانی ئەم کەسانە تا نزیکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە بەردەم زینداندا گرد بوونەوە و داوای ڕاگرتنی سزای لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوانەیان کرد. هێزە ئەمنییەکان بە گازی فرمێسکڕێژ و گوللە هێرشیان کردە سەر گردبوونەوەی ناڕەزاییانەی ئەم...

زیاتر