ئەمڕۆ سێشەممە ٣٠ی گەڵاڕێزان (٢١ی نۆڤامبەر) دوو بەندکراو بە ناوەکانی محەممەدموراد ئەندیشکۆ و موسلیم جەمشیدی کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی قزلحەساری کەرەج کراون.

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە بەرپرسانی زیندان بە بنەماڵەکانیان ڕاگەیاندووە کە تا چەند کاتژمێرێکی تر ئەم بەندکراوانە لە سێدارە دەدرێن.

محەممەدموراد ئەندیشکۆ، خەڵکی شاری کووهدەشتی پارێزگای لوڕستان و موسلیم جەمشیدی، خەڵکی شاری هەرسینی کرماشان، لە دوو دۆسیەی جیاوازدا بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە دەستبەسەر کرابوون و سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو.