تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی دواییدا زانیاریی به ده‌ست هێناوه كه به‌ندكراوێكی سیاسیی كورد به ناوی فیروز مووسالو دوای سیی وسێ ڕۆژ ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی كاتی له لایه‌ن لقی ٢ی دادگای شۆڕشی ورمێوه به تۆمه‌تی “موحاربه” له ڕێگه‌ی ئه‌ندامبوون له حیزبی كرێكارانی كوردستان، سزای ئێعدامی به سه‌ردا سه‌پاوه.
دوایین كۆبوونه‌وه‌ی لێپرسینه‌وه له تۆمه‌ته‌كانی ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه له ناوه‌ڕاستی مانگی ڕه‌شه‌مه‌دا له لقی ٢ی دادگای شۆڕشی ورمێ‌دا به‌ڕێوه چوو بوو. ئه‌م حوكمه ڕۆژی دووشه‌ممه ١٦ی ڕه‌شه‌ممه (٧ی مارس)، به شێوه‌ی فه‌رمی له زیندانی ورمێ به ناوبراو ڕاگه‌یندرابوو.
ئه‌م هاووڵاتییه كورده‌ی خه‌ڵكی کۆتولی شاری خۆی له پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا، دوای چه‌ند ساڵ ئه‌ندامبوون له حیزبی كرێكارانی كوردستان به وه‌رگرتنی ئه‌ماننامه له لایه‌ن سپای پاسدارانی ورمێ له ڕێكه‌وتی ٢٠ی پووشپه‌ڕی ١٣٨٩(١١ی جولای ٢٠١٩)، خۆی ڕاده‌ستی سپای پاسدارانی شاری سه‌ردشت كردبوو.
لە کاتێکدا بەرپرسانی سپای پاسداران بە بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییەیان وتبوو کە پاش چەند ڕۆژێک لێکۆڵینەوە ئازادی دەکەین، بەڵام پاش خۆڕادەستکردنەوەی بۆ دەستبەسەرگەی ئیتڵاعاتی سپای پاسدارانی ورمێ بەڕێ کراوە و لەوێ بۆ ماوەی چەند مانگ لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کراوە و ئەشکەنجە دراوە.
ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه له ڕێكه‌وتی ١١ی به‌فرانبار(١ی ژانویه‌ی ٢٠٢٠)، دوای پێنج مانگ و بیست ڕۆژ لێپرسینه‌وه له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ڕێكخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ورمێوه ڕه‌وانه‌ی زیندانی ئه‌م شاره كرا.