تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و شارەکانی ئێران لە یەک مانگی ڕابردوودا دەداتەوە.

بە هۆی قەدەغەبوونی چالاکیی ڕێکخراوە سەربەخۆکانی مافی مرۆڤەوە لە ئێراندا و گوشاری سەر بنەماڵەی قوربانیانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، ئامادەکردنی ڕاپۆرتی بەڵگەدار و ورد ڕووبەڕووی گرفتی فراوان دەبێتەوە.

هەر بۆیە ئامار و زانیارییەکانی ناو ئەم ڕاپۆرتە سەرجەم حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ ناگرێتەوە. ئەم ڕاپۆرتە لەسەر بنەمای هەواڵ و ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان و هەروەها لێکۆڵینەوە و پشتڕاستکردنەوەی ڕاپۆرت و هەواڵی ڕێکخراوە و ماڵپەڕە چالاکەکانی تر لەم بوارەدا ئامادە کراوە.

بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە ڕەزبەری ١٤٠٢دا (سێپتامبەر و ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣)

  • کۆڵبەر و کاسبکار


ـ دوو کۆڵبەری کورد بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی بانە و مەریوانی پارێزگای کوردستان کوژراون و لانیکەم ١٤ کۆڵبەری دیکە لە ئەنجامی دەسڕێژی ئەم هێزانەدا لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بریندار بوون. کۆڵبەرێکیش بە تەقینەوەی مین لە ڕێگای کۆڵبەریدا لە ناوچەی سنووریی پیرانشاری پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بریندار بووە.

ـ کاسبکارێکی کورد لە ئەنجامی ڕاوەدوونای هێزەکانی پۆلیسی ئینتیزامیی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا و بە هۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبیلەکەیەوە لە شاری سەقزی پارێزگای کوردستان گیانی لە دەست داوە.

  • لەسێدارەدان

ـ لانیکەم ٩ بەندکراو کە بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» یان تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانەکانی خوڕەمئاوا، هەمەدان، ڕەشت و کەرەج لە سێدارە دراون.


* ڕوونکردنەوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بە هۆی گرنگایەتیی پرەنسیبی «مافی ژیان»ـەوە، لە بڵاوکردنەوە و تۆمارکردنی هەواڵ و ئاماری لەسێدارەدانەکاندا، بەدەر لە گرێدراویی نەتەوەیی لەسێدارەدراوان و شوێنی لەسێدارەدانیان، هەموو ئەو حاڵەتانەی کە لە سەرچاوەی باوەڕپێکراوەوە پێی ڕادەگەیەنرێت، دوای لێکۆڵینەوە و پشتڕاستکردنەوە بڵاو دەکاتەوە.

  • ژنکوشتن

ـ سێ ژنی کورد لە شارەکانی سەردەشت و پیرانشاری پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لە لایەن پیاوانی بنەماڵەوە کوژراون.

  • تەقینەوەی مین


ـ هاووڵاتییەکی خەڵکی بانەی پارێزگای کوردستان به تەقینەوەی مین لە ناوچەی سلێمانیی هەرێمی کوردستان گیانی لە دەست داوە.

  • دەستبەسەرکردن

ـ لانیکەم ٤٨ هاووڵاتی و چالاکی کورد لە شارە جیاوازەکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان، ئیلام و تاران، بە تۆمەتی سیاسی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون. ئەگەرچی هەندێ لەم دەستبەسەرکراوانە بە دانانی کەفالەت یان بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کراون، بەڵام ئەوانی دیکە هێشتا لە دەستبەسەرگە یان زینداندان و لەسەر چارەنووسی هەندێکیشیان هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە. یەک کەسیش بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندان کراوە.

  • سەپاندنی سزا

ـ لانیکەم ١٢ هاووڵاتی و چالاکی کورد لە لایەن دادگاکانی شۆڕشی ئیسلامی و کەیفەریی شارەکانی سەقز، سنە، مەهاباد، ئیلام، ورمێ، مەشهەد، تاران و کرماشانەوە سزای بەندکران، قامچی و لەسێدارەانیان بەسەردا سەپاوە.


ـ ڕەزا (غوڵامڕەزا) ڕەسایی، هاووڵاتیی کوردی یارسانی خەڵکی شاری سەحنەی پارێزگای کرماشان، لە لایەن لقی ٢ی دادگای کەیفەریی یەکی کرماشانەوە بە تۆمەتی «هاودەستی لە کوشتنی بەئەنقەست»ی نادر بەیرامیدا، سەرۆکی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی شاری سەحنە، «هاودەستی لە ئەنجامدانی بریندارکردنی بەئەنقەستدا بەبێ کوشتن»، «نمایشکردن و خۆنواندن بە چەقۆوە» و «تێکدانی ئارامیی گشتی لە ڕێگای ئاژاوە و مشتومڕەوە» سزای لەسێدارەدان (قەساسی نەفس)، پێدانی دیە، ساڵێک بەندکران و ٧٤ قامچیی بەسەردا سەپاوە.

ئەم هاووڵاتییە دوابەدوای ڕێوڕەسمی بیست و یەکەمین ساڵیادی گیانبەختکردنی سەیدخەلیل عالینژاد، هونەرمەندی ناسراو و لە ڕێبەرانی کۆمەڵگەی یارسان، کە ڕۆژی ٢٧ی گەڵاڕێزانی ١٤٠١ (١٨ی نۆڤامبەری ٢٠٢٢) لە شاری سەحنەی پارێزگای کرماشان بەڕێوە چوو و لەژێر کاریگەریی سەرهەڵدانە سەرانسەرییەکەی دوای کوشتنی حکومەتیی ژینا ئەمینیدا بوو بە گۆڕەپانی خۆپیشاندانی جەماوەری، لە شەهریاری پارێزگای تاران دەستبەسەر کرا.

لەم ڕێوڕەسمەدا هێزە سەربازی-ئەمنییە جێگیرکراوەکان لە وەڵامی دروشمەکانی خەڵکدا بە گازی فرمێسکڕێژ و گوللە هێرشیان کردە سەر بەشداربوان و ژمارەیەکی زۆریان دەستبەسەر کرد. ڕۆژێک دوای ئەو ڕێوڕەسمە، هەواڵنێرییە دەوڵەتییەکانی ئێران ڕایانگەیاند کە نادر بەیرامی، لە کاربەدەستە پلەباڵا ئەمنییەکانی شاری سەحنە، لەو ڕێوڕەسمەدا کوژراوە.

ـ نایب عەسکەری، زیندانیی سیاسیی کورد کە پێشتر بە شێوەی غیابی لە لایەن لقی دووی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ورمێوە بە تۆمەتی «بەغی» لە ڕێگای ئەندامبوونەوە لە پارتی ژیانی ئازادی کوردستاندا (پەژاک) سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپابوو، دوای پێشکەشکردنی داوای لێکۆڵینەوەی دووبارە و بەڕێوەچوونی چەندین کۆبوونەوەی دادگا بە ئامادەبوونی خۆی، دیسانەوە لە لایەن هەمان دادگاوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپایەوە.

  • مانگرتنی بەندکراوان

ـ نایب عەسکەری و عەبدالعەزیر گوڵمحەممەدی، دو زیندانیی سیاسیی کورد، لە زیندانی ورمێ مانیان لە خواردن گرت.

نایب عەسکەری ڕۆژی ٦ی ڕەزبەر (٢٨ی سێپتامبەر) وەک ناڕەزایەتییەک لە ئاست بەردەوامبوونی گوشاری دامودەزگا ئەمنییەکاندا بۆ سەپاندنی دووبارەی حوکمی لەسێدارەدان، مانی لە خواردن گرت. ئەم زیندانییە سیاسییە کە بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ لە مانگرتندا بوو، بە دەستووری بەرپرسانی زیندان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرا.

ـ عەبدولعەزیز گوڵمحەممەدی ڕۆژی ٢٢ی ڕەزبەر (١٤ی ئۆکتۆبەر) وەک ناڕەزایەتییەک لە ئاست ڕەتکردنەوەی داواکارییەکەیدا بۆ پێدانی مۆڵەتی پشووی کاتی لە لایەن دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە، مانی لە خواردن گرت و تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە درێژەی پێ داوە.

  • دۆخی جەستەیی بەندکراوان

ـ ئەرسەلان خودکام، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە بەندکرانی هەتاهەتایی لە زیندانی ناوەندیی ورمێدا، بە هۆی بێبەشکرانەوە لە خزمەتگوزاریی پزیشکی، مەترسیی نابینابوونی چاوێکی لە ئارادایە.

ئەم زیندانییە سیاسییە کە لە پێنج ساڵ و نیو لەمەوپێشەوە لە زینداندایە، لەم ماوەیەدا و بە هۆی دۆخی دژواری دەستبەسەری، بەندکران، ئەشکەنجەدان و هەروەها بێبەشکردنەوە لە خزمەتگوزاریی پزیشکی، تووشی چەندین نەخۆشیی جەستەیی و دەروونی بووە.

ئەرسەلان خودکام لە ناوەڕاستی ڕەزبەردا (ئۆکتۆبەر) بە هۆی دابەزینی زەختەوە برابووە نەخۆشخانەکەی زیندان، بەڵام لەبەر لێدانی دەرزیی هەڵە، دۆخی تەندروستیی خراپتر بووە و بینایی چاوێکیشی دابەزیوە، بە شێوەیەک کە مەترسیی نابینابوونی لە ئارادایە.

لەسێدارەدان:

ژمارەناو و پاشناوخەڵکیتۆمەتبەرواری لەسێدارەدانشوێنی لەسێدارەدانڕوونکردنەوە
1ساسان فەرزیپوورخوڕەمئاواکوشتنی بەئەنقەست٣٠ی سێپتامبەرزیندانی پارسیلۆنی خوڕەمئاوالەدایکبووی ١٩٩٢ی شاری خوڕەمئاوا، ساڵی ٢٠١٨ بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» دەستبەسەر کرا و سزای لەسێدارەدان (قەساسی نەفس)ی بەسەردا سەپا.
2محەممەدباقر بازگیرخوڕەمئاواکوشتنی بەئەنقەست٣٠ی سێپتامبەرزیندانی پارسیلۆنی خوڕەمئاواساڵی ٢٠٢١ بە تۆمەتی کوشتنی مەلایەک دەستبەسەر کرا.
3حسەین بەهرەمەندربط سردشتمادە هۆشبەرەکان١١ی ئۆکتۆبەرزیندانی هەمەدان
4حسەین محەممەدیبۆکانمادە هۆشبەرەکان١٢ی ئۆکتۆبەرزیندانی لاکانی ڕەشت
5یاسر گوڵزەردیانکوهدشتمادە هۆشبەرەکان١٧ی ئۆکتۆبەرزیندانی خوڕەمئاوادوای ٦ ساڵ بەندکران لە سێدارە درا
6سەجاد مورادیمادە هۆشبەرەکان١٧ی ئۆکتۆبەرزیندانی خوڕەمئاوا
7فەتحوڵڵا ڕەشنۆکووهەدشتمادە هۆشبەرەکان١٩ی ئۆکتۆبەرزیندانی خوڕەمئاوا
8وەحید کاکاوەندکووهەدشتمادە هۆشبەرەکان١٩ی ئۆکتۆبەرزیندانی خوڕەمئاوا
9خەسرەو نەقیانیکووهەدشتمادە هۆشبەرەکان٢٢ی ئۆکتۆبەرزیندانی ناوەندیی کەرەج٣٠ ساڵان، دوای نزیکەی ٥ ساڵ بەندکران لە سێدارە درا

ژنکوشتن:

ژمارەناو و پاشناوشوێنی ڕووداوبەرواری ڕوودانڕوونکردنەوە
1فاتمه محەممەدپەناهیسەردەشت٢٩ی سێپتامبەرقوربانیی منداڵ هاوسەری کە تەنها ١٧ ساڵی تەمەن بوو و دەیویست لە هاوسەرەکەی جیا ببێتەوە و بە دەستی دوو زڕبرای کوژرا.
2شەهین ئیبراهیمزادهگوندی گوڵانی سەردەشت٥ی ئۆکتۆبەر٢١ ساڵان، بە دەستی باوک و مامی خنکێنرا.
3ترووسکه عوبدوڵڵازادهپیرانشار١٤ی ئۆکتۆبەر٢١ ساڵان و قوربانیی منداڵ هاوسەری کە بە دەستی باوک و مامی و بە لێدان و ئەشکەنجە و خنکاندن کوژرا.

دەستبەسەرکردنەکان:

ژمارەناو و پاشناوشوێنی دەستبەسەرکرانبەرواری دەستبەسەرکرانبواری چالاکیشوێنی ڕاگرتن و دوایین بارودۆخ
1محەممەد زەندکەریمیدێولانکۆتایی سێپتامبەرهاووڵاتینادیار
2سەجاد شەروەندیئیلامکۆتایی سێپتامبەرهاووڵاتینادیار
3نەرگس سلێمانیقوروهکۆتایی سێپتامبەرهاووڵاتینادیار
4فریشته فیداییقوروهکۆتایی سێپتامبەرهاووڵاتینادیار
5سینا دلێریئیلامکۆتایی سێپتامبەرهاووڵاتینادیار
6ئەحمەد ئیبراهیمیئیلامکۆتایی سێپتامبەرهاووڵاتینادیار
7کامیار خالقپەناسنەکۆتایی سێپتامبەرهاووڵاتینادیار
8پدرام فەیزیکامێرانکۆتایی سێپتامبەرهاووڵاتینادیار
9ڕەسوول فیدایی فەرقوروهکۆتایی سێپتامبەرهاووڵاتینادیار
10کەیوان کەمانگەرنەسەبسنە٢٥ی سێپتامبەرچالاکی مەدەنینادیار
11شاهۆ عەزیزیسەقز٢٥ی سێپتامبەرهاووڵاتینادیار
12حسەین سەنگەرئابادیقوروه٢٦ی سێپتامبەرهاووڵاتینادیار
13سوڵماز حەسەنزادهسەقز٢٧ی سێپتامبەرخوشکی محەممەد حەسەنزادهنادیار
14شەیدا ڕەزاییسەقز٢٧ی سێپتامبەرهاووڵاتینادیار
15شیرین خەیاتسەقز٢٧ی سێپتامبەرهاووڵاتینادیار
16سیمین خەیاتسەقز٢٧ی سێپتامبەرهاووڵاتینادیار
17مستەفا ڕەوشەنیبۆکان٢٧ی سێپتامبەرهاووڵاتینادیار
18کیانووش چراغیدێلوڕان٢٧ی سێپتامبەرهاووڵاتینادیار
19قەهرەمان لوتفیبۆکان٢٧ی سێپتامبەرهاووڵاتینادیار
20تاهیر ئەمانیبۆکان٢٧ی سێپتامبەرهاووڵاتینادیار
21سەلام مەحموودیپیرانشار٢٧ی سێپتامبەرهاووڵاتینادیار
22سەیدئەسعەد یووسفیبۆکان٢٧ی سێپتامبەرهاووڵاتینادیار
23سەیدبەهائەدین حسەینیدیواندەره٢٧ی سێپتامبەرهاووڵاتینادیار
24ئەرسەلان دیوارگەرسنە٢٨ی سێپتامبەرهاووڵاتیڕۆژی ١٧ی ئۆکتۆبەر بە شێوەی کاتی بە بارمتە ئازاد کرا
25مستەفا دەرئوفتادهپیرانشار٢٨ی سێپتامبەرهاووڵاتینادیار
26باران عەزیمیسەوڵاوا٢٨ی سێپتامبەرهاووڵاتینادیار
27فواد حسەینیسەوڵاوا٢٨ی سێپتامبەرهاووڵاتینادیار
28مەسعوود ئەمیریتاران٢٩ی سێپتامبەرهاووڵاتینادیار
29فەرهاد شیریدیواندەره١ی ئۆکتۆبەرهاووڵاتینادیار
30ئەحمەد تەکلیفیئاودانان٢ی ئۆکتۆبەرهاووڵاتینادیار
31کەیوان ڕەحیمیسەقز٥ی ئۆکتۆبەرچالاکی بواری ڕاگەیاندننادیار
32میلاد ڕەحیمیقوروە٧ی ئۆکتۆبەرهاووڵاتینادیار
33عەلی بەرادەرانتیکابسەرەتای ئۆکتۆبەرهاووڵاتیگواستنەوە بۆ دەستبەسەرگەی میاندواو
34عەلی سەرویتیکابسەرەتای ئۆکتۆبەرهاووڵاتیگواستنەوە بۆ دەستبەسەرگەی میاندواو
35عارف زەمانیتیکابسەرەتای ئۆکتۆبەرهاووڵاتیگواستنەوە بۆ دەستبەسەرگەی میاندواو
36ئەمین قەهرەمانیتیکابسەرەتای ئۆکتۆبەرهاووڵاتیگواستنەوە بۆ دەستبەسەرگەی میاندواو
37مەعرووف سالمیتیکابسەرەتای ئۆکتۆبەرهاووڵاتیگواستنەوە بۆ دەستبەسەرگەی میاندواو
38زاهید مەجنوونیتیکابسەرەتای ئۆکتۆبەرهاووڵاتیگواستنەوە بۆ دەستبەسەرگەی میاندواو
39مێهدی مەجنوونیتیکابسەرەتای ئۆکتۆبەرهاووڵاتیگواستنەوە بۆ دەستبەسەرگەی میاندواو
40ئەیووب ئەحمەدیسنە٨ی ئۆکتۆبەرهاووڵاتیگواستنەوە بۆ دەستبەسەرگەی میاندواو
41پوویا خزریمەهاباد١٠ی ئۆکتۆبەرهاووڵاتیگواستنەوە بۆ دەستبەسەرگەی ورمێ
42پێشەوا ئیبراهیمپوورمەهاباد١٠ی ئۆکتۆبەرهاووڵاتینادیار
43ناسر سەرگەڕانسەقز١١ی ئۆکتۆبەرپارێزەر، مامۆستای زانکۆ و چالاکی کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەتلە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ سنە
44ئێقباڵ مەجیدیسنە١٤ی ئۆکتۆبەرهاووڵاتینادیار
45ئامیار عەبدوڵڵازادهقوروه١٥ی ئۆکتۆبەرخوێندەڤانکاتژمێر ٩ی سەرلەبەیانی بانگهێشت کرا بۆ ئیدارەی پەروەردە و فێرکاری و لەوێ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و کەوتە بەر ئەشکەنجە و لێدانیانەوە، لە ئەنجامی ئەشکەنجەکاندا گورچیلەی تووشی خوێنلێچوون بوو و کاتژمێر ١٥ی دوانیوەڕۆ ئازاد کرا.
46مێهدی قەنبەریقوروه١٧ی ئۆکتۆبەرهاووڵاتیگواستنەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە
47نیما خالیدیانقوروه١٧ی ئۆکتۆبەرهاووڵاتینادیار
48یاسین سەمسامشنۆ٢١ی ئۆکتۆبەرهاووڵاتیبە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٤ ساڵ و ٩ مانگ بەندکران دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندان کرا

سەپاندنی سزا:

ژمارەناو و پاشناودانیشتوویتۆمەتبەرواری دەرکردنی حوکملقی دادگاسزاڕوونکردنەوە
1کامران ساختمانگەرسنەبانگەشەی دژ بە حکومەت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و وتووێژ لەگەڵ تەلەڤیزیۆنەکانی دەرەوەداکۆتایی سێپتامبەرلقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سنەمانگێک بەندکران و غەرامەی پارە
2مەجید خادمیکوردی دانیشتووی بێهبەهانکۆتایی سێپتامبەرلقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی ٢ی بێهبەهان۴ ساڵ و ۴ مانگ بەندکران و ۴۵ قامچی. ۲ ساڵ لە سزای بەندکرانەکە بۆ ماوەی ۵ ساڵ هەڵپەسێردراوە.
3فیرووز عەبدوڵڵاهیسەقزئەندامبوون لە حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێراندا و بانگەشەی دژ بە حکومەتکۆتایی سێپتامبەرلقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سەقز۱ ساڵ بەندکران
4عەبدوڵڵا حەمزهسەقزعضویت در یکی از احزاب کرد اپوزسیون حکومت ایران و ارتباط گیری با آن٢٦ی سێپتامبەرلقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سەقز۱ ساڵ بەندکران
5سەکینه پەروانهقووچانپیانگێڕی دژ بە ئاسایشی نیشتمانیی ئێران٬ بانگەشەی دژ بە حکومت و سووکایەتیکردن بە ڕێبەر٦ی ئۆکتۆبەرلقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی مەشهەد۷ ساڵ و ۶ مانگ بەندکران
6یووسف بەکریمەهابادهاوکاریکردن لەگەڵ حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێراندا و بەشداریکردن لە بزاڤی ژن، ژیان، ئازادیداسەرەتای ئۆکتۆبەرلقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی مەهاباد۴۰ مانگ بەندکران
7غوڵامڕەزا ڕەساییسەحنه«هاودەستی لە کوشتنی بەئەنقەستدا»، «هاودەستی لە ئەنجامدانی بریندارکردنی بەئەنقەستدا بەبێ کوشتن»، «نمایشکردن و خۆنواندن بە چەقۆوە» و «تێکدانی ئارامیی گشتی لە ڕێگای ئاژاوە و مشتومڕەوە»٧ی ئۆکتۆبەرلقی دووی دادگای کەیفەریی ۱ی کرماشانلەسێدارەدان، پێدانی دیه٬ ۱ ساڵ بەندکران و ۷۴ قامچی
8ئیدریس مینبەریسنەتێکدانی ئارامیی گشتی٩ی ئۆکتۆبەرلقی ۱۰۶ی دادگای کەیفەریی ۲ی سنە۱ ساڵ بەندکران٬ دوورخستنەوە بۆ زیندانی دیزڵئاوای کرماشان و ۴۰ قامچیی پله ۶
9ئەمیرحسەین مووسەویانئاودانانبانگەشەی دژ بە حکومەت و سووکایەتیکردن بە ڕێبەر١٦ی ئۆکتۆبەرلقی دووهەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ئیلام۱۶ مانگ بەندکران کە ۱۳ مانگی هەڵپەسێردراوە و ۳ مانگەکەی تریش کەم کراوەتەوە بۆ ۳ میلیۆن تمەن غەرامەی پارە.
10نایب عەسکەریورمێبەغی لە ڕێگای ئەندامبوونەوە لە پارتی ژیانی ئازادی کوردستاندا (پژاک)١٦ی ئۆکتۆبەرلقی دووهەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ورمێدەرکردنەوەی دووبارەی سزای لەسێدارەدان
11میکاییل مینبەریسنەئەندامبوون لە حیزبێکی کوردی ئۆپۆزیسیۆنی حکومەتی ئێراندا و بانگەشەی دژ بە حکومەت١٧ی ئۆکتۆبەرلقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سنە۶ ساڵ بەندکران و وەک سزای تەواوکەر دو ساڵ قەدەغەکردنی چوونەدەرەوە لە ئێران و بۆ ماوەی ۴ مانگ سەردانکردنی بەردەوامی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە
12ساڵح نیکبەختتارانبانگەشەی دژ بە حکومەت١٧ی ئۆکتۆبەرلقی ٢٨ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تاران۱ ساڵ بەندکران و وەک سزای تەواوکەر قەدەغەکردنی چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بۆ ماوەی ٢ ساڵ

کۆڵبەران:

ژمارەناو و پاشناوخەڵکیشوێنی ڕووداوڕێکەوتی ڕووداوکوژراو – بریندارڕوونکردنەوە
1سەباحگوندی هەڵووژانی مەریوانتەتەی هەورامان٢٣ی سێپتامبەربرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان
2کەنعان تەباسیده گوندی هەڵووژانی مەریوانتەتەی هەورامان٢٣ی سێپتامبەربرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان
3جەوهەر فیکریسەقزهەنگەژاڵی بانه٢٣ی سێپتامبەربرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان
4فەرهاد قادرپووربانهکانی سووری بانه٢٤ی سێپتامبەربرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان
5ئەرسەلان سەفیاریگوندی گزگسکی پیرانشارپیرانشار٢٩ی سێپتامبەربرینداربە تەقینەوەی مین
6ڕەحمان جەمشیدیپاوهنۆدشه ١ی ئۆکتۆبەربرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان
7محەممەد خالدیگوندی چیچۆڕانی بانههەنگەژاڵی بانه ١ی ئۆکتۆبەرکوژراوبە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان
8فایەق عەلیمحەممەدیسەقزبستامی سەقز٤ی ئۆکتۆبەربرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان
9مەولوود بیشیرپیرانشاردڵاوانی پیرانشار٥ی ئۆکتۆبەربرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان
10سەفەر ڕوستەمیسەرپێڵی زەهاوهەنگەژاڵی بانه٧ی ئۆکتۆبەربرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان
11ئەمیر کەریمی گوندی گۆشخانیە سەوڵاواهەنجیرانی مەریوان٧ی ئۆکتۆبەربرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان
12موحسین وەلیوڵڵاهیجوانڕۆنەوسوود٩ی ئۆکتۆبەربرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان
13هیدایەت قادریسەلاسی باوەجانیپاوە١٢ی ئۆکتۆبەربرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان
14بێهرووز مورادیسەلاسی باوەجانیپاوه١٢ی ئۆکتۆبەربرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان
15عیماد مەحموودیسەلاسی باوەجانیپاوه١٢ی ئۆکتۆبەربرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان
16کەمال ئەشتەریبۆکانهەنگەژاڵی بانه١٥ی ئۆکتۆبەربرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان
17فەرید وەتەنی ڕەسوولگوندی نشکاشی مەریواندەرەوەرانی مەریوان١٨ی ئۆکتۆبەرکوژراوبە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان

کرێکاران:

ژمارەناو و پاشناوشوێنی ڕووداوەکەبەرواری ڕوودانکۆژران-برینداربوون
1مارتین حسەین‌پەناهیسنە٢ۆی ئۆکتۆبەرمنداڵی کاری ١٦ ساڵان، بە ڕووداوی کار لە کارگەیەکدا گیانی لە دەست

تەقینەوەی مین:

ژمارەناو و پاشناوشوێنی تەقینەوەکەبەرواری ڕوودانکۆژران-برینداربوون
1پێشەوا عەلیار سلێمانیی هەرێمی کوردستان١٧ی ئۆکتۆبەرکۆژراو