تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە و شارەکانی ئێران لە یەک مانگی ڕابردوودا دەداتەوە. 

بە هۆی قەدەغەبوونی چالاکیی ڕێکخراوە سەربەخۆکانی مافی مرۆڤەوە لە ئێراندا و گوشاری سەر بنەماڵەی قوربانیانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، ئامادەکردنی ڕاپۆرتی بەڵگەدار و ورد ڕووبەڕووی گرفتی فراوان دەبێتەوە. 

هەر بۆیە ئامار و زانیارییەکانی ناو ئەم ڕاپۆرتە سەرجەم حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ ناگرێتەوە. ئەم ڕاپۆرتە لەسەر بنەمای هەواڵ و ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان و هەروەها لێکۆڵینەوە و پشتڕاستکردنەوەی ڕاپۆرت و هەواڵی ڕێکخراوە و ماڵپەڕە چالاکەکانی تر لەم بوارەدا ئامادە کراوە.

بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە بەفرانباری ١٤٠٢دا (دیسامبەری ٢٠٢٣، ژانڤییەی ٢٠٢٤)

  • کۆڵبەر و کاسبکار

ـ چوار کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی ئەحمەد سادقی، شۆڕش خەرگووشی، میرزا ئەحمەدی و سادق میرزایی لە ناوچە سنوورییەکانی بانەی پارێزگای کوردستان و نەوسوودی پارێزگای کرماشان بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژراون. 

هەروەها لانیکەم ٤١ کۆڵبەر لە ئەنجامی ئەشکەنجە و لێدان یان دەسڕێژی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بریندار بوون. کۆڵبەرێکیش بە هۆی داکەوتن لە بەرزاییەوە لە ڕێگای کۆڵبەریدا بریندار بووە.

لە کۆتایی ئەم مانگەدا گرووپێکی ٩ کەسی لە کۆڵبەران (٤ منداڵ) لە لایەن هێزە سنوورپارێزەکانی ئێراقەوە لە سنووری نێوان نەوسوود-بیارە دەستبەسەر کران و دوای ئەشکەنجە و لێدان و تاشینی قژیان، لە سەرسنوور ئازاد کران.

شاری بانەی پارێزگای کوردستان و شارۆچکەی نەوسوودی پارێزگای کرماشان هێشتا هەر بۆ کۆڵبەران کوشندەترین و مەترسیدارترین شوێنەکانن.

  • لەسێدارەدان

ـ لانیکەم ٣٤ بەندکراو کە بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست»، «دزیکردنی چەکدارانە»، «سیخوڕی»، «افساد فی‌الارض» یان تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانەکانی قزلحەساری کەرەج، کرماشان، هەمەدان، قەزوێن، ئیلام، ورمێ، بەندەرعەباس، بیرجەند، سنە و خوڕەمئاوا لە سێدارە دراون.

سێ زیندانیی کورد بە ناوەکانی وەفا هەنارە، ئارام عومەریی بەردیانی و ڕەحمان پەڕهازوو (پەڕحازوو) لەگەڵ ژنەزیندانییەکی تورکدا بە ناوی نەسیم نەمازی بە تۆمەتی «بەشداریکردن لە هاوکاریکردنی هەواڵگری و سیخوڕیدا بۆ ئیسراییل»، لە سێدارە دراون.

داوود عەبدوڵڵاهی، زیندانیی مەزهەبیی کورد، دوای ١٤ ساڵ بەندکران لە ڕێکەوتی ١٢ی بەفرانباردا (٢ی ژانڤییە) لە زیندانی قزلحەساری کەرەج لە سێدارە درا. ئەم هاووڵاتییە دوای قۆناغێکی دوورودرێژی لێپرسینەوە کە لەگەڵ ئەشکەنجەدا بوو، لە ڕەوتێکی نادادپەروەرانەدا لەگەڵ ٦ هاووڵاتیی سوننەی کوردی دیکە و لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا، بە تۆمەتی «افساد فی‌الارض» سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپابوو.


* ڕوونکردنەوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بە هۆی گرنگایەتیی پرەنسیبی «مافی ژیان»ـەوە، لە بڵاوکردنەوە و تۆمارکردنی هەواڵ و ئاماری لەسێدارەدانەکاندا، بەدەر لە گرێدراویی نەتەوەیی لەسێدارەدراوان و شوێنی لەسێدارەدانیان، هەموو ئەو حاڵەتانەی کە لە سەرچاوەی باوەڕپێکراوەوە پێی ڕادەگەیەنرێت، دوای لێکۆڵینەوە و پشتڕاستکردنەوە بڵاو دەکاتەوە.

  • ژنکوشتن

ـ لانیکەم دوو ژنی کورد لە شارەکانی کرماشان و مێهرانی پارێزگای ئیلامدا لە لایەن کوڕەکانی خۆیانەوە کوژراون.

  • کرێکاران

ـ لانیکەم ٣ کرێکار لە شارەکانی ورمێ، سنە و کرماشان بە ڕووداوی کار گیانیان لە دەست داوە.

  • کوشتن لە دەستبەسەرگە و زینداندا

ـ مەنسوور سڵامەت، خەڵکی گوندی «پسان»ی ورمێ، ڕۆژی ٦ی بەفرانباری ١٤٠٢ (٢٧ی دیسامبەری ٢٠٢٣) دوای هێرشکردنی هێزەکانی پۆلیسی ئەمنییەت بۆ سەر ماڵەکەی، بە تۆمەتی «ڕاگرتنی چەکی ڕاو» دەستبەسەر کرا. ئەم هاووڵاتییە گوازرایەوە بۆ دەستبەسەرگەی پۆلیسی ئەمنییەتی ورمێ کە بە دەستبەسەرگەی «دوقوزپلە» ناسراوە و دوای چەند کاتژمێرێک بە هۆی ئەشکەنجەکانی هێزەکانی پۆلیسی ئەمنییەتەوە گیانی لە دەست دا.

ـ پەیام عەبدی، خەڵکی شارۆچکەی نەوسوودی پارێزگای کرماشان، کە بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «تاوانە کۆمەڵایەتییەکان»ـەوە لە لایەن هێزی ئینتیزامیی شاری کرماشانەوە دەستبەسەر کرابوو، لە ژێر ئەشکەنجە و لە دەستبەسەرگەدا کوژراوە.

ـ ئەمیر شەهبازی، زیندانیی مەحکووم بە بڕینەوەی پەنجەکانی دەست، ڕۆژی ٢٦ی بەفرانبار (١٦ی ژانڤییە) لە ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی ورمێدا و لە ڕێگای هەڵدانی حەبەوە هەوڵی خۆکوشتنی دابوو، بەڵام لەبەر ئەوەی درەنگ گەیەنرایە نەخۆشخانە گیانی لە دەست دا.

  • کوشتنی هاووڵاتیان

ـ کاوه گەوێڵی، خەڵکی سنە، ڕۆژی ٣ی بەفرانبار (٢٤ی دیسامبەری ٢٠٢٣) لە گەڕەکی ٢٥ی ئەم شارە بە دەسڕێژی هێزە ئینتیزامییەکان کوژرا.

  • تەقینەوەی مین

ڕۆژی ٢٠ی بەفرانبار (١٠ی ژانڤییە) تەقینەوەی مینێکی پاشماوەی شەڕی ئێران و ئێراق لە شاری مێهرانی پارێزگای ئیلام بووە هۆی کوژرانی کەسێک و برینداربوونی ٣ کەسی تر. هەموو ئەم هاووڵاتیانە خەڵکی ئەفغانستان بوون.

  • دەستبەسەرکردن

ـ لانیکەم ٤٥ هاووڵاتی و چالاکی کورد لە شارە جیاوازەکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان، کرماشان و ئیلام بە تۆمەتی سیاسی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون. ئەگەرچی هەندێ لەم دەستبەسەرکراوانە بە دانانی کەفالەت یان بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کراون، بەڵام ئەوانی دیکە هێشتا لە دەستبەسەرگە یان زینداندان و لەسەر چارەنووسی هەندێکیشیان هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە. ١٤ کەسیش بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندان کراون.

  • سەپاندنی سزا

ـ داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی ٤ ئەندامی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان بە ناوەکانی پژمان فاتیحی، موحسین مەزڵووم، محەممەد فەرامەرزی و وەفا ئازەربار لە لایەن دیوانی باڵای ئێرانەوە ڕەت کرایەوە. هەروەها سزای لەسێدارەدانی ڕەزا ڕەسایی، هاووڵاتیی کوردی یارسان و لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی، لە لایەن دیوانی باڵاوە پەسەند کرا و نێردرایە بەردەم بەشی جێبەجێکردنی سزاکانی دادگای کەیفەریی کرماشان.

ئەم کەسانە دوای گوشار و ئەشکەنجەدانی زۆر لە کاتی دەستبەسەربووندا و لە ڕەوتێکی دادوەریی نادادپەروەرانەدا سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپا. تۆمەتی پژمان فاتیحی، موحسین مەزڵووم، محەممەد فەرامەرزی و وەفا ئازەربار «سیخوڕی بۆ ئیسراییل» و تۆمەتی ڕەزا ڕەساییش «بەڕێوەبردن و ئەنجامدانی کوشتنی بەئەنقەست»ی نادر بایرامی، سەرۆکی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی سەحنە، ڕاگەیەنراوە.

ـ سزای ٧٤ قامچیی ڕوئیا حیشمەتی، ژنە هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە و چالاکی دژ بە حیجابی زۆرەملێ، جێبەجێ کرا. ئەم هاووڵاتییە دوای بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی خۆی بەبێ حیجابی زۆرەملێ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، دەستبەسەر کرابوو و لە دادگادا بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکومەت»، «هاتوچۆکردن لە شوێنی گشتیدا بەبێ حیجابی شەرعی»، «بریندارکردنی داوێنپاکیی گشتی»، «بەرهەمهێنانی ناوەرۆکی خراپ و موبتەزەل» و «هاندانی خەڵک بۆ خراپەکاری» سزای ٧٤ قامچیی بەسەردا سەپابوو.

ـ هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بە ناوی سەنعان نەورۆزی بە تۆمەتی «بڵاوکردنەوەی بەڵگەی نهێنی» سزای ٨ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا.

  • مانگرتنی بەندکراوان

ـ محەممەد خودکام، زیندانیی تۆمەتبار بە «گواستنەوە و هەڵگرتنی مادەی هۆشبەر» لە ڕۆژی ٢ی بەفرانبارەوە (٢٣ی دیسامبەری ٢٠٢٣) وەک ناڕەزایەتییەک لە ئاست دەرکردنی سزای قورسی بەندکران و سزای پارەدا لە زیندانی بۆکان مانی لە خواردن گرتووە، ئەم بەندکراوە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دوو جار لەسەر خۆ چووە و گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەکەی زیندان. بەڵام ئامادە نەبووە کۆتایی بە مانگرتنەکەی بهێنێت.

داواکاریی ئەم هاوووڵاتییە بەڕێوەبردنی دادگایەکی دادپەروەرانەیە، بەڵام بەرپرسانی زیندانی و دادگای بۆکان تا ئێستا ئامادە نەبوون هیچ هەنگاوێک بۆ جێبەجێکردنی دئەو اواکارییە هەڵبگرن. محەممەد خودکام لە ڕۆژی ٣ی بەفرانبارەوە (٢٤ی دیسامبەری ٢٠٢٣) بە فەرمانی بەرپرسانی زیندان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کراوە و دیداری بنەماڵەیشی لێ قەدەغە کراوە.

  • هێرشی مووشەکیی سوپای پاسداران بۆ سەر هەرێمی کوردستان

ـ لە هێرشی مووشەکیی ڕۆژی ٢٧ی بەفرانباری سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێراندا بۆ سەر ماڵێک لە نزیک شاری هەولێری هەرێمی کوردستان، پێشڕەو دزەیی، بازرگانی کورد و منداڵە ١١ مانگانەکەی، ژینا دزەیی، ژنێکی خەڵکی فیلیپین کە لە ماڵەکەیدا کاری دەکرد و کەرەم میخاییل، بازرگانێکی مەسیحیی ئێراقی-بریتانیایی کە میوانی ئەو بنەماڵەیە بوو، گیانیان لە دەست دا. لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا ١٦ کەسیش بریندار بوون.

ـ لە کۆمەڵە هێرشێکی هاوشێوە لە نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و کۆماری ئیسلامیی پاکستانیشدا، ژمارەیەک هاووڵاتیی بەلووچ کە منداڵیشیان تێدا بوو، لە هەردوو بەری سنووری ئەو دوو وڵاتەدا کوژران.

کۆڵبەران

ردیفنام و نام خانوادگی اهلمحل وقوعتاریخ وقوعکشته – زخمی توضیحات
1ئەیوب محەممەدزادهسەقزبانه١ی بەفرانباربرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
2ستار شێخیسەقزبانه١ی بەفرانباربرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
3عەتا سادقیسەقزبانه٢ی بەفرانباربرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
4کەیوان محەممەدزادهڕەبەتی سەردەشتبانه٣ی بەفرانباربرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
5موختار شیعریجوانڕۆنەوسوود٣ی بەفرانباربرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
6کاوه محەممەدیسەقزبانه٧ی بەفرانباربرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
7یووسف چیچورانسەقزبانه٧ی بەفرانباربرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
8مێهدی سیماییسەقزبانه٧ی بەفرانباربریندار٢١ ساڵان و بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
9یەحیا وەیسینادیارنەوسوود٧ی بەفرانباربریندارهەڵدانی بەرد لە لایەن هێزە سنوورپارێزەکانەوە
10ئارمان محەممەدیسنەبانه٨ی بەفرانباربریندار٣٤ ساڵان و بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
11مێهران (پاشناو نەزانراوە)کامێرانبانه٨ی بەفرانباربریندار٣٤ ساڵان و بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
12ئەحمەد سادقیسەقزبانه٩ی بەفرانبارکوژراو٣٢ ساڵان، باوکی منداڵێک، بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
13هیوا (پاشناو نەزانراوە)کامێرانبانه٩ی بەفرانباربرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
14محەممەد زیباییسەقزبانه٩ی بەفرانباربریندار٢٤ ساڵان و بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
15بەهمەن قادریمەریوانمەریوان١٠ی بەفرانباربریندارداکەوتن لە بەرزاییەکانی سەرسنوورەوە
16حسەین ڕوستەمیجوانڕۆنەوسوود١٣ی بەفرانباربرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
17فەرهاد (پاشناو نەزانراوە)تازاوای سەریاسنەوسوود١٣ی بەفرانباربرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
18هیوا مەحموودیسەقزبانه١٤ی بەفرانباربرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
19سۆران دانشمێهرپاوهنەوسوود١٦ی بەفرانباربریندار١٨ ساڵان و بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
20ڕەزا حەسەنیسەقزبانه١٦ی بەفرانباربریندارتەقەی ڕاستەوخۆ
21تەها گوڵمحەممەدیسەقزبانه١٧ی بەفرانباربرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
22حەمیس (پاشناو نەزانراوە)سایین قەڵابانه١٧ی بەفرانباربرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
23ئەمیر ئیلاهیسەلاسی باوەجانینەوسوود١٨ی بەفرانباربرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
24شۆڕس خەرگووشیسەڵماسبانه١٩ی بەفرانبارکوژراو٣٣ ساڵان و بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
25یووسف چووپانیسەقزبانه١٩ی بەفرانباربریندار١٩ ساڵان و بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
26فەرشاد ڕوستەمنژادپاوهنەوسوود١٩ی بەفرانباربرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
27میرزا ئەحمەدیبانهبانه٢٠ی بەفرانبارکوژراو٤٣ ساڵان و بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
28محەممەد ڕەشیدپووربانهبانه٢٠ی بەفرانباربریندار١٨ ساڵان و بە تەقەی ڕاستەوخۆ
29نەبی وەیسیجوانڕۆنەوسوود٢٠ی بەفرانباربرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
30ئەکبەر ڕازنەهانپاوهنەوسوود٢١ی بەفرانباربرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
31دلاور فرامرزیپاوهنەوسوود٢١ی بەفرانباربرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
32هادی مەنسووریڕوانسەرنەوسوود٢١ی بەفرانباربرینداربە دەسڕێژی ساچمەزەنی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
33پارسا زولفەقاریڕوانسەرنەوسوود٢١ی بەفرانباربرینداربە دەسڕێژی ساچمەزەنی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
34بورهان ڕەحیمیڕوانسەرنەوسوود٢١ی بەفرانباربرینداربە دەسڕێژی ساچمەزەنی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
35ئەرکان (پاشناو نەزانراوە)پاوهنەوسوود٢١ی بەفرانباربرینداربە دەسڕێژی ساچمەزەنی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
36ناسێح مورادیجوانڕۆنەوسوود٢٢ی بەفرانباربرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
37ئومید ئەحمەدیجوانڕۆنەوسوود٢٢ی بەفرانباربرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
38نەوید ئەعزەمیجوانڕۆنەوسوود٢٤ی بەفرانباربریندار١٦ ساڵان و بە هەڵدانی بەرد لە لایەن هێزە سنوورپارێزەکانی ئێرانەوە
39ئارش کەریمیجوانڕۆنەوسوود٢٤ی بەفرانباربریندار١٦ ساڵان و بە هەڵدانی بەرد لە لایەن هێزە سنوورپارێزەکانی ئێرانەوە
40 سالار مورادیسەقزبانه٢٤ی بەفرانباربریندار٢٨ ساڵان و بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
41حەمید ئەحمەدیسەقزبانه٢٤ی بەفرانباربریندار٢٣ ساڵان و بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
42جەوهەر مورادیسەقزبانه٢٤ی بەفرانباربریندار٢٨ ساڵان و بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
43سەباح ئەحمەدیسنەبانه٢٦ی بەفرانباربرینداربە لێدان و ئەشکەنجەی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
44یەحیا (پاشناو نەزانراوە)نادیارنەوسوود٢٦ی بەفرانباربرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
45ئیدریس ئیسماعیلیسەقزبانه٢٦ی بەفرانباربریندار٢٠ ساڵان و بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
46سەرکەوت شێرزادنادیارنەوسوود٢٩ی بەفرانباربرینداردەستبەسەرکردن، ئەشکەنجەدان و تاشینی قژ لە لایەن هێزە سنوورپارێزەکانی ئێراقەوە
47شۆڕش نەسروڵڵاهینادیارنەوسوود٢٩ی بەفرانباربرینداردەستبەسەرکردن، ئەشکەنجەدان و تاشینی قژ لە لایەن هێزە سنوورپارێزەکانی ئێراقەوە
48ئارش تەبنادیارنەوسوود٢٩ی بەفرانباربرینداردەستبەسەرکردن، ئەشکەنجەدان و تاشینی قژ لە لایەن هێزە سنوورپارێزەکانی ئێراقەوە
49سەبوور مەعرووفینادیارنەوسوود٢٩ی بەفرانباربرینداردەستبەسەرکردن، ئەشکەنجەدان و تاشینی قژ لە لایەن هێزە سنوورپارێزەکانی ئێراقەوە
50ڕێبین تاڵەبانینادیارنەوسوود٢٩ی بەفرانباربرینداردەستبەسەرکردن، ئەشکەنجەدان و تاشینی قژ لە لایەن هێزە سنوورپارێزەکانی ئێراقەوە
51سادق میرزاییجوانڕۆنەوسوود٢٩ی بەفرانبارکوژراو٣٩ ساڵان، باوکی دوو منداڵ، بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران
52مێهراب (پاشناو نەزانراوە)سەقزبانه٣٠ی بەفرانباربرینداربە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران

لەسێدارەدان

ژمارەناو خەڵکیتۆمەتبەرواری لەسێدارەدانشوێنی لەسێدارەدانڕوونکردنەوە
1خوداکەرەم لوڕستانیبرووجێردمادە هۆشبەرەکان٢ی بەفرانبارزیندانی خوڕەمئاوا
2حسەین مووسیووندبرووجێردمادە هۆشبەرەکان٢ی بەفرانبارزیندانی خوڕەمئاوا
3محەممەدڕەزا میهرەبانقوروەکوشتنی بەئەنقەست٥ی بەفرانبارزیندانی ناوەندیی سنە٣٥ ساڵان، ٤ ساڵ لەمەوپێش دەستبەسەر کرابوو
4محەممەد حەساریکرماشانمادە هۆشبەرەکان٦ی بەفرانبارزیندانی ناوەندیی بیرجەند٥٥ ساڵان، خێزاندار و باوکی ٢ منداڵ
5ڕامین فەقیریکەنگاوەرمادە هۆشبەرەکان٦ی بەفرانبارزیندانی ناوەندیی هەمەدان٢٧ ساڵان، دوای ٣ ساڵ بەندکران لە سێدارە درا
6کەریم ئەمنیەتی خاهبۆکانمادە هۆشبەرەکان٧ی بەفرانبارزیندانی ناوەندیی بەندەرعەباس٦٤ ساڵان، دوای ٦ ساڵ بەندکران لە سێدارە درا
7وەفا هەنارهورمێبەشداریکردن لە هاوکاریی سیخوڕی و هەواڵگری لە بەرژەوەندیی ئیسراییلدا٨ی بەفرانبارزیندانی ناوەندیی ورمێ٣٥ ساڵان، دوای ئەشکەنجەدانی قورس و هەڕەشەی دەستدرێژیکردن و دەستبەسەرکردنی ئەندامانی بنەماڵەکەی، بە ناچار ددانی بە تاوانباربوونی خۆیدا نا.
8ئارام عومەریی بەردیانیورمێبەشداریکردن لە هاوکاریی سیخوڕی و هەواڵگری لە بەرژەوەندیی ئیسراییلدا٨ی بەفرانبارزیندانی ناوەندیی ورمێ٣٥ ساڵان، دوای ئەشکەنجەدانی قورس و هەڕەشەی دەستدرێژیکردن و دەستبەسەرکردنی ئەندامانی بنەماڵەکەی، بە ناچار ددانی بە تاوانباربوونی خۆیدا نا.
9ڕەحمان پەرهازووورمێبەشداریکردن لە هاوکاریی سیخوڕی و هەواڵگری لە بەرژەوەندیی ئیسراییلدا٨ی بەفرانبارزیندانی ناوەندیی ورمێ٣٤ ساڵان، دوای ئەشکەنجەدانی قورس و هەڕەشەی دەستدرێژیکردن و دەستبەسەرکردنی ئەندامانی بنەماڵەکەی، بە ناچار ددانی بە تاوانباربوونی خۆیدا نا.
10نەسیم نەمازیورمێبەشداریکردن لە هاوکاریی سیخوڕی و هەواڵگری لە بەرژەوەندیی ئیسراییلدا٨ی بەفرانبارزیندانی ناوەندیی ورمێ٥٤ ساڵان، دوای ئەشکەنجەدانی قورس و هەڕەشەی دەستدرێژیکردن و دەستبەسەرکردنی ئەندامانی بنەماڵەکەی، بە ناچار ددانی بە تاوانباربوونی خۆیدا نا.
11عبدل شاوالیسیروانی ئیلاممادە هۆشبەرەکان٩ی بەفرانبارزیندانی قزلحەساری کەرەج٣٩ ساڵان، دوای ٥ ساڵ بەندکران لە سێدارە درا
12مەسعوود ڕوستەمیکرماشاندزیکردنی ڕێکخراو و چەکدارانە و نائەمنکردنی ڕێگاکان، دروستکردنی کەشی ترساندن و تۆقاندن لە ناو خەڵکدا و گەیاندنی زیانی گەورە بە ماڵ و موڵکی هاووڵاتیان١١ی بەفرانبارزیندانی ناوەندیی کەرەج
13مەنووچێهر (حوجەتوڵڵا) عوقابیکرماشاندزیکردنی ڕێکخراو و چەکدارانە و نائەمنکردنی ڕێگاکان، دروستکردنی کەشی ترساندن و تۆقاندن لە ناو خەڵکدا و گەیاندنی زیانی گەورە بە ماڵ و موڵکی هاووڵاتیان١١ی بەفرانبارزیندانی ناوەندیی کەرەج
14داریووش شوکرزادهکرماشاندزیکردنی ڕێکخراو و چەکدارانە و نائەمنکردنی ڕێگاکان، دروستکردنی کەشی ترساندن و تۆقاندن لە ناو خەڵکدا و گەیاندنی زیانی گەورە بە ماڵ و موڵکی هاووڵاتیان١١ی بەفرانبارزیندانی ناوەندیی کەرەج
15ناوخاس مەلێکی (مەلێکزاده)کرماشاندزیکردنی ڕێکخراو و چەکدارانە و نائەمنکردنی ڕێگاکان، دروستکردنی کەشی ترساندن و تۆقاندن لە ناو خەڵکدا و گەیاندنی زیانی گەورە بە ماڵ و موڵکی هاووڵاتیان١١ی بەفرانبارزیندانی ناوەندیی کەرەج
16ئەفشین محەممەدیکرماشاندزیکردنی ڕێکخراو و چەکدارانە و نائەمنکردنی ڕێگاکان، دروستکردنی کەشی ترساندن و تۆقاندن لە ناو خەڵکدا و گەیاندنی زیانی گەورە بە ماڵ و موڵکی هاووڵاتیان١١ی بەفرانبارزیندانی ناوەندیی کەرەج
17داوود عەبدوڵڵاهیمەهابادافسادفی الارض١٢ی بەفرانبارزیندانی قزلحەساری کەرەجدوای ١٤ ساڵ بەندکران لە سێدارە درا
18سەعید (عەلی) مورادیانکەنگاوەرمادە هۆشبەرەکان١٤ی بەفرانبارزیندانی ناوەندیی هەمەدان
19محەممەدحسەین گەراوەندکووهدەشتی لوڕستانمادە هۆشبەرەکان١٨ی بەفرانبارزیندانی قزلحەساری کەرەج
20کەیۆمەرس غوڵامیسەراوڵەی ئیلاممادە هۆشبەرەکان١٨ی بەفرانبارزیندانی قزلحەساری کەرەج
21محەممەدعەلی میرزایینوورئاوای لوڕستانمادە هۆشبەرەکان١٩ی بەفرانبارزیندانی قزلحەساری کەرەج
22فلیت عابیدیورمێمادە هۆشبەرەکان٢١ی بەفرانبارزیندانی ناوەندیی قەزوێن
23مەیسەم حەبیبیپاوەکوشتنی بەئەنقەست٢١ی بەفرانبارزیندانی ناوەندیی کرماشان٣٧ ساڵان، دوای ٧ ساڵ بەندکران لە سێدارە درا
24هادی نەزەریهەرسینمادە هۆشبەرەکان٢٤ی بەفرانبارزیندانی ناوەندیی کەرەج
25سەیدحوجەت میریهەرسینمادە هۆشبەرەکان٢٤ی بەفرانبارزیندانی ناوەندیی کەرەج
26ئەکبەر تاجنوورئاوای لوڕستانمادە هۆشبەرەکان٢٤ی بەفرانبارزیندانی ناوەندیی کەرەج
27ئەمیرحسەین مەلێکینوورئاوای لوڕستانمادە هۆشبەرەکان٢٤ی بەفرانبارزیندانی ناوەندیی کەرەج
28ئەحمەد لەتیفینوورئاوای لوڕستانمادە هۆشبەرەکان٢٤ی بەفرانبارزیندانی ناوەندیی کەرەج
29ئەکرەم کەریمپوورسەقزمادە هۆشبەرەکان٢٦ی بەفرانبارزیندانی ناوەندیی هەمەدان٤٠ ساڵان و باوکی ٢ منداڵ، دوای ٣ ساڵ بەندکران لە سێدارە درا
30موحسین میهریئیلامکوشتنی بەئەنقەست٢٦ی بەفرانبارزیندانی ناوەندیی ئیلام
31حەبیب دەروێشیکرماشانمادە هۆشبەرەکان٢٦ی بەفرانبارزیندانی ناوەندیی کرماشان٤٣ ساڵان و باوکی ٢ منداڵ
32ئیمان شەعبانیگوڵستانمادە هۆشبەرەکان٢٧ی بەفرانبارزیندانی قزلحەساری کەرەج
33حسەین فەتحوڵڵازادەتارانمادە هۆشبەرەکان٢٧ی بەفرانبارزیندانی قزلحەساری کەرەج
34جەلیل سلێمانیکەنگاوەرمادە هۆشبەرەکان٢٧ی بەفرانبارزیندانی ناوەندیی هەمەدان

ژنکوشتن

ژمارەناوشوێنی ڕووداوبەرواری ڕوودانڕوونکردنەوە
1کوبرا سەفاییکرماشان٧ی بەفرانباردایکی ٧ منداڵ و خەڵکی کرماشان کە بە دەستی کوڕەکەی کوژرا. هاوسەری یەکێک لە کوڕەکانی بە ناوی کووروش خامووشی ویستوویەتی لێی جیا ببێتەوە، بەڵام کووروش تەقەی لێ دەکا وبرینداری دەکات. دوای گەڕانەوە بۆ ماڵەوە لەگەڵ دایکیدا دەبێتە دەمەقاڵەی و فیشەکێک بە دایکیشیەوە دەنێت و دەیکوژێت، پاشان کۆتایی بە ژیانی خۆیشی دێنێت.
2ناسنامە نەزانراوەمێهرانی ئیلام١٩ی بەفرانبارئەم ژنە کە تەمەنی مامناوەند بووە، بە دەستی کوڕە ٢٩ ساڵانەکەی کە گیرۆدەی مادەی هۆشەر بووە، بە چەقۆ کوژراوە.

دەستبەسەرکردنەکان

ژمارەناوشوێنی دەستبەسەرکردنبەرواری دەستبەسەرکردنبواری چالاکیشوێنی ڕاگرتن و دوایین بارودۆخ
1محەممەدجەعفەر محەممەدیسنە٤ی بەفرانبارهاووڵاتیبە شێوەیەکی توندوتیژیئامێز دەستبەسەر کرا و ڕۆژی ١٢ی بەفرانبار بە بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
2مێهدی ڕەحیمی ئازەرگوندی کانی ڕەشی بۆکان٤ی بەفرانبارهاووڵاتیدوای ٢ ڕۆژ لێپرسینەوە لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان ئازاد کرا.
3سەلاح ڕەحیمی ئازەرگوندی کانی ڕەشی بۆکان٤ی بەفرانبارهاووڵاتیدوای ٢ ڕۆژ لێپرسینەوە لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان ئازاد کرا.
4ئەنوور قاسمپوورگوندی کانی ڕەشی بۆکان٤ی بەفرانبارهاووڵاتیدوای ٢ ڕۆژ لێپرسینەوە لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان ئازاد کرا.
5کەمال خزریگوندی کانی ڕەشی بۆکان٤ی بەفرانبارهاووڵاتیدوای ٧ کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کرا.
6کەمال ناسریگوندی کانی ڕەشی بۆکان٤ی بەفرانبارهاووڵاتیدوای ٧ کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کرا.
7ڕزگار ڕەحیمی ئازەرگوندی کانی ڕەشی بۆکان٤ی بەفرانبارهاووڵاتیدوای ٢ ڕۆژ لێپرسینەوە لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان ئازاد کرا.
8سەیوان ئیبراهیمیسنە٩ی بەفرانبارمامۆستای زمانی کوردیبە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ١ ساڵ بەندکران دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی سنە کرا.
9یەعقووب مەحموودی ئازەرشنۆ٩ی بەفرانبارهاووڵاتیبە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٧ ساڵ بەندکران دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی شنۆ کرا.
10یووسف ڕەحمانیشنۆ٩ی بەفرانبارهاووڵاتیبە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٢ ساڵ و ٥ مانگ بەندکران دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی شنۆ کرا.
11بەهمەن مەحموودی ئازەرشنۆ٩ی بەفرانبارهاووڵاتیبە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٧ ساڵ بەندکران دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی شنۆ کرا.
12موحسین عەزیریشنۆ٩ی بەفرانبارهاووڵاتیبە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٢ ساڵ بەندکران دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی شنۆ کرا.
13پیرۆت تابناکشنۆ٩ی بەفرانبارهاووڵاتیبە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٢ ساڵ بەندکران دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی شنۆ کرا.
14خۆشناو عەینیشنۆ١٠ی بەفرانبارهاووڵاتیبە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٢ ساڵ بەندکران دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی شنۆ کرا.
15حەمزه سەجادیسنە١٠ی بەفرانبارهاووڵاتی
16مورتەزا محەممەدیسنە١١ی بەفرانبارهاووڵاتیبە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ١ ساڵ بەندکران دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی سنە کرا.
17ئیبراهیم محەممەدیسنە١١ی بەفرانبارهاووڵاتیڕۆژی ١٧ی بەفرانبار بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
18محەممەد ئەمینی فەر (جوخور)نەغەدە١١ی بەفرانبارهاووڵاتیڕۆژی ١٧ی بەفرانبار بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
19سادق مەحموودنژادپیرانشار١٢ی بەفرانباربرینداری چاو لە خۆپیشاندانەکانی ١٤٠١دابە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٥ ساڵ و ٦ مانگ بەندکران دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرا.
20وەفا ڕەسوولی ئازەرپیرانشار١٢ی بەفرانبارهاووڵاتیبە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ١١ مانگ و ١٦ ڕۆژ بەندکران دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرا.
21موسەیب فەتاحئیلام١٣ی بەفرانبارهاووڵاتیبە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٢ ساڵ و ٦ مانگ بەندکران دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی ئیلام کرا.
22ئارمان مینبەریسنە١٣ی بەفرانبارهاووڵاتی
23عیرفان حسەینیسەقز١٤ی بەفرانبارکۆڵبەر
24ئاسۆ محەممەدیشنۆ١٧ی بەفرانبارهاووڵاتی
25جبرەییل ئەحمەدپوورشنۆ١٧ی بەفرانبارهاووڵاتی
26مەنسوور نیکزادشنۆ١٧ی بەفرانبارهاووڵاتی
27ئیدریس پەرویزیشنۆ١٧ی بەفرانبارهاووڵاتی
28شۆڕش ئەبووبەکریسەردەشت١٨ی بەفرانبارهونەرمەند
29ڕەحیم عەبدوڵڵاهیمەهاباد١٨ی بەفرانبارهاووڵاتی
30سینامەند مینامەهاباد١٩ی بەفرانبارهاووڵاتی
31ناسر محەممەدیبۆکان٢١ی بەفرانبارهاووڵاتیدوای بانگهێشتکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان دەستبەسەر کرا.
32باپیر بەرزهپیرانشار٢٣ی بەفرانبارزیندانیی سیاسیی پێشووبە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٤ ساڵ بەندکران دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرا.
33عوسمان دادوەندپیرانشار٢٣ی بەفرانبارهاووڵاتیبە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٣ ساڵ بەندکران دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرا.
34ئومید ئەحمەدڕەشپیرانشار٢٣ی بەفرانبارهاووڵاتیبە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ١٥ مانگ بەندکران دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرا.
35ڕێباز محەممەدی موقەدەمپیرانشار٢٥ی بەفرانبارهاووڵاتی
36سەلاح عوسمانیپیرانشار٢٦ی بەفرانبارزیندانیی سیاسیی پێشوو
37بێهزاد عوسمانیپیرانشار٢٦ی بەفرانبارهاووڵاتی
38حامید بێهراجپیرانشار٢٦ی بەفرانبارهاووڵاتی
39خەلیل ڕەسوولزادهنەغەدە٢٧ی بەفرانبارهاووڵاتی
40عەزیز حاڵ خاڵینەغەدە٢٧ی بەفرانبارهاووڵاتی
41ساسان چەمەنئارائیلام٢٧ی بەفرانبارهونەرمەندپێشتر لە سەرهەڵدانەکەی ١٤٠١دا دەستبەسەر کرابوو و سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو.
42ئارام سەبزیبۆکان٢٧ی بەفرانبارهاووڵاتیلە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا.
43ناسر عەلیپووربۆکان٢٨ی بەفرانبارهاووڵاتیلە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا.
44ڕێبوار کووهگەردبۆکان٢٨ی بەفرانبارهاووڵاتیلە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا.
45هەژار ئەحمەدی ئازەربۆکان٢٨ی بەفرانبارهاووڵاتی
46ئازاد بەندەرینەغەدە٢٩ی بەفرانبارهاووڵاتیلە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا.

سزاکان

ژمارەناوخەڵکیتۆمەتبەرواری دەرکردنی سزادادگای بڕیاردەرسزاڕوونکردنەوە
1ڕەزا ڕەساییسەحنە«هاودەستی و ئەنجامدانی کوشتنی بەئەنقەست»، «هاودەستی لە ئەنجامدان و بریندارکردنی بەئەنقەستدا بەبێ کوشتن»، «نمایشکردن و خۆنواندن بە چەقۆوە» و «تێکدانی ئارامیی گشتی لە ڕێگای ئاژاوە و مشتومڕەوە» ٢ی بەفرانبارلقی ١٧ی دیوانی باڵای ئێرانلەسێدارەدان٬ پێدانی دیه٬ ساڵێک بەندکران و ٧٤ قامچیسزای سەپێنراو لە لایەن لقی ٢ی دادگای کەیفەرر یەکی کرماشانەوە لە دیوانی باڵادا وەک خۆی پەسەند کرایەوە.
2ڕۆئیا حیشمەتیسنەبانگەشەی دژ بە حکومەت٬ هاتوچۆکردن لە شوێنی گشتیدا بەبێ حیجابی شەرعی٬ بریندارکردنی داوێنپاکیی گشتی، بەرهەمهێنانی ناوەرۆکی خراپ و مەبتەزەل و هاندانی خەڵک بۆ خراپەکاری١٣ی بەفرانباردادسەرای ناوجەی ٧ی تارانجێبەجێکردنی سزای ٧٤ قامچی
3سەنعان نەورۆزیسنەبڵاوکردنەوەی بەڵگەی نهێنی١٣ی بەفرانباردادگای شۆڕشی ئیسلامیی سنە٨ مانگ بەندکران
4موحسین مەزڵووممەهابادموحسرەبە و سیخوڕی بۆ ئیسراییلناوەڕاستی بەفرانبارلقی ٩ی دیوانی باڵای ئێرانپەسەندکردنی سزای لەسێدارەدان
5پژمان فاتیحیکامێرانموحسرەبە و سیخوڕی بۆ ئیسراییلناوەڕاستی بەفرانبارلقی ٩ی دیوانی باڵای ئێرانپەسەندکردنی سزای لەسێدارەدان
6وەفا ئازەرباربۆکانموحسرەبە و سیخوڕی بۆ ئیسراییلناوەڕاستی بەفرانبارلقی ٩ی دیوانی باڵای ئێرانپەسەندکردنی سزای لەسێدارەدان
7محەممەد فەرامەرزیدێولانموحسرەبە و سیخوڕی بۆ ئیسراییلناوەڕاستی بەفرانبارلقی ٩ی دیوانی باڵای ئێرانپەسەندکردنی سزای لەسێدارەدان