ئارمین سەیادی ئارشیڤ - KHRN

تشرینی دووه‌م 5, 2022

ڕاپۆرتێک لەسەر خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ٢٠ی ڕەزبەر(١٢ی ئۆکتۆبر) لە گەڕەکی «دەرەدرێژ»ی کرماشان و کوژرانی ٢ هاووڵاتی

هاوکات لەگەڵ بەردەوامبوونی سەرهەڵدانی خەڵکی ئێران و لە ڕێکەوتی ٢٠ی ڕەزبەردا (١٢ی ئۆکتۆبر) خەڵکی کرماشان وەک وەڵامدانەوەیک بە چەند بانگەوازێک، لە شوێنە جیاوازەکانی ئەم شارەدا خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد. یەک لە ناوەندە سەرەکییەکانی ئەم خۆپیشاندانانە هەردوو ناوچەی بێبەشکراو و پەراوێزخراوی «دەرەدرێژ» و «دەوڵەتئاوا» لە ڕۆژهەڵاتی ئەم شارەدا بوو کە زۆربەی دانیشتووانی یارسان و سوننەن. بە وتەی شایەتحاڵە مەیدانییەکان، خۆپیشاندانی جەماوەریی گەڕەکی «دەرەدرێژ» لە کاتژمێر چوارونیوی دوانیوەڕۆوە...

زیاتر