ئامەد ئارشیڤ - KHRN

دەستبەسەرکردنی فیلمسازێکی بەڵگەنامەیی کوردی خەڵکی تورکیا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە مەهاباد

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ئەمڕۆ ٥ی گەلاوێژ (٢٧ی جولای) فیلمسازێکی بەڵگەنامەیی خەڵکی شاری ئامەد (دیاربەکر)ی کوردستانی تورکیا بە ناوی بەرهۆدار بایرام لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری مەهاباد دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیوار. دەوترێت ئەم سینەماکارە بەڵگەنامەییە ڕۆژی ڕابردوو بە سەردانێکی گەشتیاری و بە شێوەی یاسایی چووەتە ناو ئێرانەوە و ئەمڕۆ دوابەدوای سەردانکردنی شاری مەهاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە...

زیاتر