ئەمیر فەقێ ئارشیڤ - KHRN

بڕیاری دەستبەسەربوونی دوو هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار درێژ کرایەوە

بڕیاری دەستبەسەربوونی سەلام سوڵتانی و ئەمیر فەقێ، هاووڵاتیانی خەڵکی گوندی «خورەنج»ی پیرانشار کە لە دۆخێکی هەڵواسراو و لە زیندانی نەغەدە ڕاگیراون، جارێکی تر بۆ ماوەی مانگێک درێژ کرایەوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، سەلام سوڵتانی و ئەمیر فەقێ بە ڕیز لە ڕۆژانی ١٧ی گوڵان و ٢ی جۆزەردانی ئەمساڵدا (٦ی مەی و ٢٢ی مەیی ٢٠٢٤) لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کران...

زیاتر

دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە پیرانشار

دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی سەلاح سوڵتانی و ئەمیر فەقێ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە پیرانشار دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ٢ی جۆزەردان (٢٢ی مەی) هێزە ئەمنییەکان بەبێ مۆڵەتی یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتیانە لە پیرانشار و دەستبەسەریان کردوون. تا ئێستە لەسەر شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتەکانی سەر ئەم دوو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک...

زیاتر