بانگهێشتکردن و دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد ئارشیڤ - KHRN
بەردەوامبوونی سەرکوتکارییەکان لەژێر سێبەری شەڕ و پاش ئاگربەستدا؛ کوشتنی دوو هاووڵاتی، لەسێدارەدانی سێ بەندکراو، سەدان حاڵەتی دەستبەسەرکردن و بەردەوامیی کەشی ئەمنی لە کوردستاندا
پاش تێپەڕینی حەفتەیەک لە ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و دەوڵەتی ئیسراییلدا دوای شەڕێکی ١٢ ڕۆژە، کەشی قورسی ئەمنی باڵی بەسەر زۆرێک لە شارەکانی کوردستاندا کێشاوە. بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، جێگیرکردنی هێزە چەکدار و ئەمنییەکانی ئێران لە شارەکانی کوردستاندا پەرەی سەندووە و ئەم هێزانە درێژەیان بە شەپۆلی بەربڵاوی دەستبەسەرکردن، بانگهێشتکردن، ئەشکەنجەدان و هەڕەشەکردن لە هاووڵاتیان و...
زیاترلەسەر چارەنووسی دوو هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی بانە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە
لەسەر چارەنووسی دوو هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی گوندی «سیوەچ»ی بانە بە ناوەکانی ئەحمەد غوڵامی و ڕەسوول عوبەیدی کە لە ڕێکەوتی ١١ی گوڵاندا (١ی مەی) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە. هەروەها پێنج هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی ئەم گوندە بە ناوەکانی عوسمان مەحموودی، فەرهاد ڕەحمانپوور، سەلام عەبدوڵڵاهی، زاهیر ئیسماعیلی و جەعفەر عەبدوڵڵاپەنا لە لایەن بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی بانەوە بانگهێشت و بۆ...
زیاتر