باپیر بەرزە ئارشیڤ - KHRN
حاجی بەرزە، مامۆستای زمانی کوردی، بۆ جێبەجێکردنی سزا ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرا
حاجی بەرزە، مامۆستای زمانی کوردیی خەڵکی پیرانشار و ئەندامی ڕێکخراوەی فێرکاریی زمانی کوردیی «بەیان»، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٥ مانگ بەندکران ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم چالاکە مەدەنییە چەند حەفتەیەک لەمەوپێش لە لایەن دادگای کەیفەریی دووی پیرانشارەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر ئەمیر محەممەدی بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکومەت» سزای ٥ مانگ بەندکران و بە تۆمەتی «بڵاوکردنەوەی...
زیاترباپیر بەرزه بە مەبەستی بەندکران ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرا
ئەمڕۆ شەممە ٢٣ی بەفرانبار (١٣ی ژانڤییە) باپیر بەرزە، زیندانیی سیاسیی پێشووی خەڵکی پیرانشار، دوای بانگهێشتکران بۆ نووسینگەی جێبەجێکردنی سزاکانی دادسەرای گشتی و شۆڕشی ئەم شارە، بۆ جێبەجێکردنی سزای بەندکران ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ ٢٣ی بەفرانبار (١٣ی ژانڤییە) ئەم زیندانییە سیاسییە پێشووە دوای بانگهێشتکران بۆ نووسینگەی لقی یەکەمی جێبەجێکردنی سزاکانی دادسەرای گشتی و شۆڕشی پیرانشار، دەستبەسەر...
زیاتر