بڕینەوەی ئەندامی جەستە ئارشیڤ - KHRN
سزای بڕینەوەی ئەندامی جەستەی دوو برای بەندکراو لە ورمێ جێبەجێ کرا / مەترسیی بڕینەوەی ئەندامی جەستەی پێنج بەندکراوی تر
سزای بڕینەوەی چوار پەنجەی دەستی ڕاستی شەهاب و مێهرداد تەیمووری، دوو برای بەندکراوی خەڵکی سەرپێڵ زەهاوی کرماشان، لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە ئامێری گیۆتین لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کرا. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە چەند ڕۆژی ڕابردوو و لە دووتوێی هەواڵێکدا وێڕای دەربڕینی نیگەرانیی خۆی لە مەترسیی جێبەجێکردنی سزای دەرکراو بۆ ئەم دوو بەندکراوە، ڕایگەیاندبوو کە تیمێکی سەر بە پزیشکیی دادی...
زیاترکەمئەندامبوونی کۆڵبەرێک لە ئەنجامی دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکاندا
جەوهەر فەرەجی، کۆڵبەری خەڵکی سەقز کە دوو حەفتە لەمەوپێش لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانە بە دەسڕێژی چەکی ساچمەزەنی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە لای قاچەوە بە سەختی بریندار ببوو و بۆ دەرمانکردن ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکی تاران کرابوو، قاچی چەپی لە دەست دا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم کۆڵبەرە ٢٨ ساڵەیەی خەڵکی سەقز لە ڕێکەوتی ٢٣ی بەفرانباردا (١٣ی ژانڤییە) لە ناوچەی سنووریی هەنگەژاڵی...
زیاتر