حسەین دۆڵخانی ئارشیڤ - KHRN

ته‌مموز 15, 2023

لە ورمێ زیندانییەک لە سێدارە درا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی پووشپەڕ (١٣ی جولای) سزای لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی حسەین دۆڵخانی کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەانی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کراوە. ئەم زیندانییەی خەڵکی شاری شووتی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، ساڵی ١٣٩٦ (٢٠١٧) بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست»ی خوشکەکەی دەستبەسەر کرابوو و سزای قەساسی نەفس (لەسێدارەان)ی بۆ دەرچووبوو.

زیاتر