حەمید وەیسی تەنها ئارشیڤ - KHRN
حوزهیران 12, 2021
نەوسوود؛ کۆڵبەرێک بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانی نەوسوود گیانی لەدەست دا
دەمەوبەیانی ئەمڕۆ کۆڵبەرێک بە ناوی حەمید وەیسی تەنها بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانی سەرسنووری نەوسوودی پارێزگای کرماشانەوە گیانی لەدەست دا. بەپێی ئەو زانیارییانەی بە دەستی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، دەمەوبەیانی ئەمڕۆ ٢٢ی جۆزەردان کۆڵبەرێک بە ناوی حەمید وەیسی تەنها لە کاتی کۆڵبەریدا لە بەرزاییەکانی سەرسنووری نەوسوودەوە داکەوتووە و گیانی لەدەست داوە. ئەم کۆڵبەرە خەڵکی گوندی «مەیدان تفڵی»ی سەلاسی باوەجانی و باوکی دوو منداڵ بووە.
زیاتر