دەستبەسەرگەی شەهرامفەری دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران ئارشیڤ - KHRN

كانونی دووه‌م 21, 2025

دەستبەسەرکردنی زیندانیی سیاسیی پێشوو بنیامین ڕەحیمپوور لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە

بنیامین ڕەحیمپوور، زیندانیی سیاسیی پێشوو، لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە لە شاری سنە دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ دەستبەسەرگەی شەهرامفەری ئەم دەزگا سەربازی-ئەمنییە. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی سێشەممە ٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ (٢١ی ژانڤییەی ٢٠٢٥) هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران هەڵیانکوتاوەتە سەر دووکانەکەی بنیامین ڕەحیمپوور لە شاری سنە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردووە. ئەو هێزانە دوای دەستگرتن...

زیاتر
ئازار 5, 2024

چوار هاووڵاتی و چالاکی کورد هێشتا لە دەستبەسەرگەکانی ئیدارەی ئیتلاعات و دەزگای ئیتلاعاتی سوپای سنە دەستبەسەرن

چوار هاووڵاتی و چالاکوانی کورد بە ناوەکانی عەبدوڵڵا ڕەهنەوەرد، حسەین ساعیدمووچشی، حامید ئەمینی و ڕەشاد پەرویزی کە لە کۆتاییەکانی مانگی ڕێبەندانی ئەمساڵدا (ناوەڕاستی فێبرییەی ٢٠٢٤) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی مەریوان، مووچش و کامێران دەستبەسەر کرابوون، هێشتا هەر لە دەستبەسەرگەکانی ئیدارەی ئیتلاعات و دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی سنەدا دەستبەسەرن. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، عەبدوڵڵا ڕەهنەوەرد، هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان، ڕۆژی...

زیاتر