زانیار ئەبووبەکری ئارشیڤ - KHRN

بەردەوامبوونی گوشارەکان لەسەر بنەماڵەی دادخوازان؛ دەستبەسەرکردنی چەند کاتژمێریی عەبدوڵڵا ئەبووبەکری، باوکی زانیار ئەبووبەکری لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە مەهاباد

لە درێژەی گوشارەکاندا بۆ سەر بنەماڵەی دادخوازان، ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی خەرمانان (٢٤ی ئاگۆست) عەبدوڵڵا ئەبووبەکری، باوکی زانیار ئەبووبەکری لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە مەهاباد، دوای بانگهێشتکران بۆ بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە بۆ ماوەی چەند کاتژمێر دەستبەسەر کراوە و دوای وەرگرتنی بەڵێننامەی نووسراو لەمەڕ بەشدارینەکردن لە ڕێوڕەسمی ساڵڕۆژی ئەم سەرهەڵدانەدا ئازاد کراوە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ڕۆژی...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 28, 2022

کوژرانی لانیکەم سێ کەس لە لایەن هێزە سەربازی-ئەمنییەکانەوە لە مەهاباد

ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی گەڵاڕێزان (٢٧ی ئۆکتۆبر) دوابەدوای بەشداریکردنی بەربڵاوی خەڵک لە ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ئیسماعیل مەولوودی، هاووڵاتیی ٣٥ ساڵانی خەڵکی مەهاباد کە شەوی پێشووتری بە تەقەی هێزە سەربازی-ئەمنییەکان لە خۆپیشاندانەکانی چلەی ژینا ئەمینی لەم شارەدا کوژرابوو، شاری مەهاباد بووە مەیدانی خۆپیشاندانی بەربڵاوی جەماوەری. لەم خۆپیشاندانانەدا کە بە بەشداریی هەزاران کەس بەڕێوە چوو و زۆربەی شوێنەکانی ئەم شارە، بەتایبەت بەردەم ناوەند و بینا حکوومییەکانی گرتبۆوە، هێزەکانی پۆلیس...

زیاتر