زانیار تەوانا ئارشیڤ - KHRN

دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە مەریوان

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی ڕێبەندان (١٣ی فێبرییە) دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «سەردۆش»ی مەریوان بە ناوەکانی دانیال زەندیفەر و زانیار تەوانا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. دەوترێت هێزە ئەمنییەکان بەبێ نیشاندانی مۆڵەتی یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم دوو هاووڵاتییە لە گوندی سەردۆش و لەگەڵ پشکنینی ماڵەکاندا، خودی ئەو هاووڵاتییانەشیان دەستبەسەر کردووە. لەسەر شوێنی...

زیاتر