مانگرتنی گشتی ئارشیڤ - KHRN
چالاکیی ناڕەزاییانە دژ بە لەسێدارەدان؛ کردنەوەی دۆسیەی یاسایی بۆ حەوت چالاکی مەدەنیی کورد لە سنە
دانیشتنی دادگاییکردنی حەوت چالاکی مەدەنیی کورد بە ناوەکانی فاتمه زەندکەریمی، زارا محەممەدی، سوهراب جەلالی، موختار ئەسەدی، کەمال فەکووریان، جەمیل ئەمینی و جەمال ئەسەدی لە لقی ٢ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و شۆڕشی سنە بەڕێوە چوو و ئەم چالاکوانانە دوای ڕووبەڕووکردنەوەی تۆمەتەکان بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کران. دەوترێت دوابەدوای بەڕێوەبردنی گردبوونەوەی ناڕەزایی ٢٦ی بەفرانباری ١٤٠٣ (١٥ی ژانڤییەی ٢٠٢٥) لە بەردەم بینای پارێزگای کوردستاندا...
زیاتردرێژکردنەوەی بڕیاری دەستبەسەربوونی زاهید خالیدیان لە لایەن دادگای قوروەوە
بڕیاری دەستبەسەربوونی زاهید خالیدیان، کاسبکاری خەڵکی قوروە کە بە بۆنەی مانگرتنە گشتییەکەی دژ بە سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادییەوە دەستبەسەر کرابوو، بۆ ماوەی ٢٠ ڕۆژی تر درێژ کرایەوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، زاهید خالیدیان و براکەی واحید خالیدیان، ڕۆژی ٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ (٢٣ی ژانڤییەی ٢٠٢٥) لە شوێنی کارەکەیاندا و بەبێ مۆڵەتی یاسایی لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر...
زیاتردەستبەسەرکردنی پێنج هاووڵاتی و چالاکی کورد لە مەهاباد، سەقز و سنە
پێنج هاووڵاتی و چالاکی کورد بە ناوەکانی مەحیەدین خالیدیان، وەهاب خەدیریپوور، ڕەحمان ڕەحیمپوور، جەلال پەرهیزکار و سەروەر حەمەنازدار لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە شارەکانی مەهاباد، سەقز و سنە دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی سنە و ورمێ. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ (٢٩ی ژانڤییەی ٢٠٢٥) هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات لە شاری سنە هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی...
زیاتربەردەوامبوونی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان و چالاکانی کورد؛ دەستبەسەرکردنی حەوت هاووڵاتیی دیکە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم حەوت هاووڵاتی و چالاکی کورد بە ناوەکانی حەسەن خەلیلی، محەممەد ڕەمەزانی، سادق کوردی، فەرهاد زەندی، مێهدی جەوانمەردی، چیاکۆ قوربه و مەنسوور مەولوودپووری لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی سەردەشت، مەهاباد، پیرانشار، سنە و دێولان دەستبەسەر کراون. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی دووشەممە ٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ (٢٧ی ژانڤییەی ٢٠٢٥) فەرهاد زەندی و مێهدی جەوانمەردی، دوو چالاکی...
زیاتربەردەوامبوونی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان و چالاکانی کورد؛ دەستبەسەرکردنی پێنج هاووڵاتیی دیکە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
پێنج هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی ناسر ئەحمەدزاده، زاگرۆس ڕەسوولی، پارسا ڕەحیمی، فەرزاد حەمیدی و ئەفشین موستەفاپوور لە شارەکانی مەهاباد، سنە و نەغەدە لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ دەستبەسەرگەکانی ئەم دەزگا ئەمنییە لە شارەکانی سنە و ورمێ. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی یەکشەممە ٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ (٢٦ی ژانڤییەی ٢٠٢٥) هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ناسر...
زیاتربەردەوامبوونی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان و چالاکانی کورد؛ دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتی و چالاکی کوردی دیکە لە سنە و مەریوان
کارۆ عەلیداد، چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی مەریوان و کەمال ئاخرەتی، هاووڵاتیی خەڵکی سنە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم دوو شارەدا دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ شوێنی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ (٢٣ی ژانڤییەی ٢٠٢٥) کەمال ئاخرەتی، هاووڵاتیی خەڵکی سنە، لە شوێنی کارەکەی خۆیدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کرا. لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردنەکانی ئەم...
زیاتربەردەوامبوونی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان و چالاکانی کورد؛ دەستبەسەرکردنی چالاکێکی کرێکاری و بانگهێشتکردنی دوو چالاکوانی دیکە
جەلیل محەممەدی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی سنە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارەدا دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات. هاوکات دوو چالاکی کرێکاریی دیکە بە ناوەکانی فەرانەک ڕەفیعی و ڕەفیق کەریمی بانگهێشتی بەردەم بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کران و بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر خرانە بەر لێپرسینەوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ (٢٣ی ژانڤییەی ٢٠٢٥)...
زیاتردەستبەسەرکردنی سێ هاووڵاتی و چالاکوانی کورد لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە سەقز و سەردەشت
میلاد ڕەندانی و نەریمان ڕەندانی، دوو برای خەڵکی سەقز، هەروەها ئاوارە شەخسی، هاووڵاتیی خەڵکی سەردەشت، لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لەم دوو شارەدا دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ شوێنی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ (٢٣ی ژانڤییەی ٢٠٢٥) هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی میلاد ڕەندانی چالاکی مەدەنی و وێنەگری خەڵکی سەقز و دوای دەستگرتن بەسەر...
زیاتردەستبەسەرکردنی شەش کاسبکاری خەڵکی سنە بە هۆی بەشداریکردنەوە لە مانگرتنی گشتیی دژ بە لەسێدارەداندا
ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ (٢٢ی ژانڤییەی ٢٠٢٥) هاوکات لەگەڵ مانگرتنی گشتیی کاسبکاران و بازاڕیان لە شارە جیاوازەکانی کوردستاندا دژ بە سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بەسەر پەخشان عەزیزی، وریشە مورادی و زیندانییە سیاسییە کوردەکانی تردا، لانیکەم شەش هاووڵاتیی خەڵکی سنە بە ناوەکانی محەممەد سەیفپەناهی، سینا ڕەزایی، ئەمجەد گریاخیز، نەعیم دووستی، ئومێد محەممەدی و محەممەد ئەتڵەسی بە هۆی بەشداریکردنەوە لەم مانگرتنەدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر...
زیاتر