محەممەدمیرزا ڕەحمانی ئارشیڤ - KHRN

ئازادبوونی چوار هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی کورد بە بارمتە لە سنە

چوار هاووڵاتیی خەڵکی کامێران بە ناوەکانی محەممەدمیرزا ڕەحمانی، مووسا تابیعی، جەبار ئیبراهیمی و هێمن ئیبراهیمی بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندیی سنە ئازاد کران. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی شەممە ٢٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٣ (١٥ی مارسی ٢٠٢٥) جەبار ئیبراهیمی و هێمن ئیبراهیمی دوای ١٨ ڕۆژ دەستبەسەربوون بە بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە زیندانی...

زیاتر

دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە کامێران

محەممەدمیرزا ڕەحمانی و مووسا تابیعی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی کامێران، بەبێ مۆڵەتی یاسایی لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی چوارشەممە ٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٣ (٢٦ی فێبرییەی ٢٠٢٥) مووسا تابعی لە شەقامێکی کامێراندا لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە. هاوکات هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی مامۆستای ئایینیی کورد محەممەدمیرزا ڕەحمانی...

زیاتر
نیسان 19, 2022

دەرکردنی سزای بەندکران بۆ مەلایەکی ئایینیی سوننە و سێ چالاکی کورد بە هۆی بەشداریکردنەوە لە ڕێوڕەسمی سەرخۆشیی حەیدەر قوربانیدا

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی ٢٧ی خاکەلێوە (١٦ی ئاوریل) مەلایەکی ئایینیی سوننەی کورد بە ناوی محەممەدمیرزا ڕەحمانی و ٣ چالاکوانی کورد بە ناوەکانی سیروان قوربانی، ئامانج قوربانی و بورهان کەمانگەر بە تۆمەتی «بانگەشەکردن بۆ گرووپە نەیارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران» لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی ٢ی شاری کامێرانەوە بەپێی مادەی ٥٠٠ی یاسای سزادانی ئیسلامی هەرکامە حوکمی ٩١ ڕۆژ بەندکرانیان بەسەردا...

زیاتر
كانونی دووه‌م 14, 2022

ئازادکردنی کاتیی چوار چالاکی دەستبەسەرکراوی کورد لە زیندانەکانی سنە و کامێران

لە ڕۆژانی ڕابردوودا محەممەدمیرزا ڕەحمانی، مامۆستای ئایینیی کورد، لەگەڵ ٣ چالاکی مەدەنیی دیکەی خەڵکی کامێراندا بە ناوەکانی سیروان قوربانی، ئامانج قوربانی و بورهان کەمانگەر بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندانەکانی سنە و کامێران ئازاد کراون. ئەم کەسانە لە کاتی بەڕێوەچوونی ڕەوڕەسمی سەرەخۆشیی زیندانیی سیاسیی لەسێدارەدراوی کورد حەیدەر قوربانی لە شاری کامێران، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون و گوازرابوونەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 25, 2021

دەستبەسەرکردنی سێ چالاکی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە کامێران

لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم سێ چالاکی کوردی خەڵکی کامێران بە ناوەکانی محەممەدمیرزا ڕەحمانی، سیروان قوربانی و بورهان کەمانگەر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارە دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. دەوترێت دەزگا ئەمنییەکان ڕایان گەیاندووە کە بەشداریکردنی ئەم کەسانە لە ڕێوڕەسمی سەرەخۆشیی حەیدەر قوربانی زیندانیی سیاسیی ئێعدامکراوی کورددا هۆکاری دەستبەسەرکردنیان بووە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی چوارشەممە ١ی بەفرانبار...

زیاتر