مەنسوور کەربەلایی ئارشیڤ - KHRN

دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە میاندواو

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە ڕێکەوتی ٩ی پووشپەڕدا (٣٠ی ژوەن) هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی گوندی «سەرچنار»ی میاندواوی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بە ناوی مەنسوور کەربەلایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ڕۆژی ڕابردوو بە بڵاوکردنەوەی هەواڵێک دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی بە ناوەکانی سەیدسالار سەیدڕەحیمی و حەسەن ماملی‌ئازەر خەڵکی گوندی «گامێش گولی»ی میاندواوی ڕاگەیاندبوو. تا ئێستە...

زیاتر