نامەی سەرئاوەڵا ئارشیڤ - KHRN

ئایار 23, 2024

زیندانیانی بەندەکانی ئەمن و تایبەتی زیندانی ناوەندیی ورمێ بۆ بەرپرسان و دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ: بە هانامانەوە بێن!

ژمارەیەک لە زیندانیانی بەندەکانی ئەمن و تایبەتی زیندانی ناوەندیی ورمێ کە لە دۆخی دژواری ئەم بەندانەدا ڕاگیراون، لە دووتوێی نامەیەکدا بۆ سەرۆکی ڕێکخراوەی زیندانەکانی ئێران و دامەزراوە جیهانییەکانی مافی مرۆڤ، باسیان لەوە کردووە کە هەندێ لە زیندانییەکان لەژێر گوشاری دۆخی دژواری ئەم دوو بەندەدا هەوڵی خۆکوشتنیان داوە. بەندەکانی ئەمن و تایبەتی زیندانی ناوەندیی ورمێ لە تەنیشت ژوورە تاکەکەسییەکانی ئەم زیندانەدان. ئەم بەندانە دوو ژووری بچووکی...

زیاتر

سەدان چالاکی مەدەنی و سیاسیی کورد داوای ئازادکردنی سامان پاشاییان کرد

زیاتر لە ٣٠٠ هاووڵاتی، ئەکادیمیسیەن، چالاکی مەدەنی و سیاسی لە نامەیەکی سەرئاوەڵادا بۆ دادواکاری گشتیی دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران، داوای ئازادکردنی سامان پاشاییان کردووە. لەم نامەیەدا کە نوسخەیەکی بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان نێردراوە، وتراوە کە «دوکتور سامان پاشایی، ئەندامی لیژنەی زانستیی زانکۆ و پاڵەوانی وەرزشی» لە نزیکەوە دەناسن و لەسەر ئەم بنەمایە شایەتی دەدەن کە ئەم وەرزشکارە «کەسایەتییەکی زانستی، کۆمەڵایەتی، پڕکەڵکەڵە و دڵسۆز...

زیاتر