وەفا هەنارە ئارشیڤ - KHRN
ئاشکراکردنی دەستبەسەرگەیەکی نوێی وەزارەتی ئیتلاعات لە شاری ورمێ؛ دەستبەسەرکراوان بە مەبەستی وەرگرتنی دانپیانانی زۆرەملێ ئەشکەنجە دراون و هەڕەشەی دەستدرێژییان لێ کراوە
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە وتووێژ لەگەڵ ژمارەیەک لە دەستبەسەرکراوانی چەند ساڵی ڕابردوودا لە شاری ورمێ، ناونیشانی دەستبەسەرگەیەکی نوێی وەزارەتی ئیتلاعاتی لەو شارەدا دەست کەوتووە. ئەم دەستبەسەرگەیە لە ڕەوتی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادییشدا بۆ ڕاگرتنی خۆپیشاندەرانی دەستبەسەرکراو بە کار هێنراوە و هەندێ لەو کەسانە باس لە ئەشکەنجە و هەڕەشەی دەستدرێژیکردن بە مەبەستی وەرگرتنی دانپیانانی زۆرەملێ لەم دەستبەسەرگەیەدا دەکەن. بەپێی ئەو زانیاریانەی لەم وتووێژانەوە بەردەست کەوتووە،...
زیاترسێ زیندانیی لەسێدارەدراوی کوردی تۆمەتبار بە «بەشداریکردن لە هاوکاریی هەواڵگری و سیخوڕیدا بۆ ئیسراییل» پێش لەسێدارەدان ئەشکەنجە دراون
دوای تێپەڕینی دوو مانگ بەسەر لەسێدارەدانی وەفا هەنارە، ئارام عومەریی بەردیانی، ڕەحمان پەڕحازوو و نەسیم نەمازیدا کە بە تۆمەتی «بەشداریکردن لە هاوکاریی هەواڵگری و سیخوڕیدا بۆ ئیسراییل» لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە سێدارە دران، تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە وەفا هەنارە، ئارام عومەریی بەردیانی و ڕەحمان پەڕحازوو پێش جێبەجێکردنی سزاکە لە لایەن هێزەکانی زیندانەوە لە ژووری تاکەکەسیدا بە سەختی ئەشکەنجە...
زیاترچوار زیندانیی تۆمەتبار بە «بەشداریکردن لە هاوکاریی هەواڵگری و سیخوڕی بۆ ئیسراییل» لە ورمێ لە سێدارە دران
شەوی ڕابردوو سزای لەسێدارەدانی نەسیم نەمازی، هاووڵاتیی تورکی خەڵکی ورمێ و ٣ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی وەفا هەنارە، ئارام عومەریی بەردیانی و ڕەحمان پەڕهازوو کە ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو (فێبرییەی ٢٠٢٣) بە تۆمەتی «بەشداریکردن لە هاوکاریکردنی هەواڵگری و سیخوڕیدا لە بەرژەوەندیی ئیسراییل» سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کرا. ڕۆژی ڕابردوو و پاش گواستنەوەی ئەم زیندانیانە بۆ ژووری تاکەکەسی، بنەماڵەکانیان ڕایانگەیاند کە دوابەدوای...
زیاتر