پهروین ئهدوایی ئارشیڤ - KHRN
سنە؛ دووایین زانیارییەکان سەبارەت بە دۆخی سێ ژنی دەستبەسەرکراوەوە
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئێران ڕاهپەیکەر، چالاکوانی ژنی خەڵکی مەریوان کە لە مانگی گوڵانی ئەمساڵدا دەستبەسەرکرابوو، هەوتووی ڕابردوو بە دانانی بارمتەی ١٥٠ ملیۆن تمەنی بەشێوەی کاتی ئازادکرا. هەروەها ڕۆژی ڕابردوو پەروین ئەدوایی لە دەستبەسەرگەی فەرمانگەی ئیتلاعاتی سنەوە گوازرایەوە بۆ ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی ئەو شارە. لەلایەکی دیکەوە زارا محەممەدی، چالاکوانی مەدەنی و ئەندامی ڕێکخراوی کلتوری-کۆمەڵایەتیی "نوژین" هەروا لە ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی...
زیاتردوایین زانیارییەکان سەبارەت بە دۆخی سێ ژنی چالاکی کورد
زارا محەممەدی چالاکی مەدەنی و ئەندامی ئەنجومەنی کولتوری-کۆمەڵایەتی نۆژین و ئێران راهپەیکار چالاکی مەدەنی خەڵکی مەریوان چەندین مانگە لە کانونی ئیسڵاح و تەربیەتی سنە دەستبەسەرن. هەروەها پەروین ئەدوایی چالاکێکی دیکەی مەریوانی لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەکرێت. بە پێی ئەو زانیارییانەی به دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان کەوتوون، زارا محەممەدی کە رۆژی دووی جۆزەردانی ئەمساڵ/ 2019.04.23 لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆی لە سنە...
زیاترچالاکوانی مەدەنی شاری مەریوان دەسبەسەر کرا
لە چەند رۆژی ڕابردوودا و لە درێژەی شەپۆڵی نوێی دەستبەسەری چالاکوانانی کورد لە مەریوان، "پەروین ئەدوایی" چالاکوانی مەدەنی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵی خۆی دەستبەسەر کرا. سەرچاوەیێکی ئاگادار لە شاری مەریوان سەرەڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە بە تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستانی وت: "رۆژی شەممە، ڕێکەوتی ۵ی گەلاوێژ، 27/7/2019، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە جلوبەرگی مەدەنی هێرشیان کردۆتە سەر ماڵی پەروین ئەدوایی لە شاری مەریوان و...
زیاتر