پەرویز ئەحسەنی ئارشیڤ - KHRN

كانونی یه‌كه‌م 1, 2022

سەپاندنی سزای بەندکران بەسەر چوار چالاکی پیشەیی مامۆستایانی کوردستاندا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە ڕۆژانی ڕابردوودا ٤ ئەندامی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان-دیواندەرە بە ناوەکانی ئومید شامحەممەدی، پەرویز ئەحسەنی، کاوە محەممەدزادە و هیوا قوڕەیشی لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئسیلامیی سنەوە بە تۆمەتی «هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی» لە ڕێگای ئەندامبوونەوە لە حیزبە ئۆپۆزیسیۆنە کوردەکاندا سزای بەندکرانیان بۆ بڕاوەتەوە. بەپێی ئەم حوکمە، ئومید شامحەممەدی سزای ٥ ساڵ بەندکران و...

زیاتر
ئاب 31, 2022

ئازادبوونی چوارچالاكی پیشه‌یی مامۆستایانی كوردستان له‌ ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه‌

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ٨ی خەرمانان (٣٠ی ئاگۆست) چوار ئەندامی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان – دیواندەرە بە ناوەکانی ئومید شامحەممەدی، پەرویز ئەحسەنی، کاوە محەممەدزادە و هیوا قوڕەیشی دوای ٧٦ ڕۆژ دەستبەسەربوون، هەرکامە بە بارمتەی یەک میلیارد و پێنسەد میلیارد تمەن بە شێوەی کاتی لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ئازاد کران. داواکاری گشتی و شۆڕشی سنە حەفتەی ڕابردوو بڕیاری...

زیاتر

چوار چالاکی پیشەیی مامۆستایان سەرەڕای دانانی بارمتە هێشتا لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەرن

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، چوار ئەندامی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان – دیواندەرە بە ناوەکانی ئومید شامحەممەدی، پەرویز ئەحسەنی، کاوە محەممەدزادە و هیوا قوڕەیشی کە لە ڕێکەوتی ٢٥ی جۆزەرداندا (١٥ی ژوەن) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری دیواندەرە دەستبەسەر کراون، سەرەڕای دانانی بارمتە، تا ئێستایش مافی دیاریکردنی پارێزەر و دیداری بنەماڵەیان پێ نەدراوە و هێشتا هەر دەستبەسەرن. دەوترێت حەفتەی پێشوو دادگای...

زیاتر

تازەکردنەوەی بڕیاری دەستبەسەربوونی چوار چالاکی پیشەیی مامۆستایان لە سنە

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ١٢ی گەلاوێژ (٣ی ئاگۆست) بڕیاری دەستبەسەربوونی چوار ئەندامی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان – دیواندەرە بە ناوەکانی ئومید شامحەممەدی، پەرویز ئەحسەنی، کاوە محەممەدزادە و هیوا قوڕەیشی بۆ ماوەی یەک مانگی تر تازە کراوەتەوە. ئەم ٤ مامۆستا کوردە بەبێ ئەوەی مافی دیاریکردنی پارێزەر یان دیداری بنەماڵەیان پێ بدرێت، تا ئێستایش لە ژووری تاکەکەسیی دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی...

زیاتر