گرووپی پۆرسمان ئارشیڤ - KHRN

تشرینی یه‌كه‌م 23, 2024

سزای ١٠ مانگ بەندکران و ٧٠ قامچی بۆ موستەفا حەمدی، چالاکی بواری ڕاگەیاندن، لە لایەن دادگای سەقزەوە

موستەفا حەمدی، چالاکی بواری ڕاگەیاندن و بەرپرسی گرووپی تێلێگرامیی «پورسمان»ی شاری سەقز، لە لایەن لقی ١٠٥ی دادگای کەیفەریی ٢ی ئەم شارەوە بە تۆمەتی «تێکدانی ئارامیی گشتی» لە ڕێگای بەشداریکردنەوە لە گردبوونەوەی نایاساییدا، سزای ١٠ مانگ بەندکران و ٧٠ قامچیی بەسەردا سەپا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، دانیشتنی دادگاییکردنی ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی ٢١ی ڕەزبەری ١٤٠٣ (١٢ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) لە لقی ١٠٥ی دادگای...

زیاتر
نیسان 29, 2024

موستەفا حەمدی، چالاکی بواری ڕاگەیاندن و بەرپرسی گرووپی تێلێگرامیی «پۆرسمان»، هێشتا هەر دەستبەسەرە

سەرەڕای تێپەڕینی سێ حەفتە لە دەستبەسەرکردنی موستەفا حەمدی، چالاکی بواری ڕاگەیاندن و بەرپرسی گرووپی تێلێگرامیی «پۆرسمان»ی شاری سەقز، ئەم چالاکە کوردە تا ئێستایش لە مافی بەهرەمەندبوون لە پارێزەر و دیداری بنەماڵە بێبەش کراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، موستەفا حەمدی دوای ئەوەی لە سەقز دەستبەسەر کراوە گوازراوەتەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە و تا ئێستا تەنها دوو جار بە کورتی و...

زیاتر

موستەفا حەمدی، چالاکی بواری ڕاگەیاندن، لە سەقز دەستبەسەر کرا

موستەفا حەمدی، چالاکی بواری ڕاگەیاندن و بەرپرسی کاناڵ و گرووپی تێلێگرامیی «پۆرسمان»، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سەقز دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی خاکەلێوە (٧ی ئاوریل) موستەفا حەمدی لە تەلاری میلادی شاری سەقزدا بەبێ مۆڵەتی یاسایی و لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە. تا ئێستا لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و شوێنی ڕاگرتنی ئەم...

زیاتر