گوندی بێتووشی سەردەشت ئارشیڤ - KHRN
ئامانج عەزیزی، بەندکراوی خەڵکی سەردەشت، لە ورمێ لە سێدارە درا
سزای لەسێدارەدانی ئامانج عەزیزی، بەندکراوی خەڵکی سەردەشت کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچوبوو، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم بەندکراوە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٣ (١٤ی نۆڤامبەری ٢٠٢٤) بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی ورمێ کرابوو و بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ٢٥ی گەڵاڕێزان (١٥ی نۆڤامبەر) هەر لەو...
زیاترکوژرانی دوو کۆڵبەر بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە سەردەشت و سەقز
شەوی شەممە ٢٥ی خاکەلێوە (١٣ی ئاوریل) دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی ئومید سەعیدی و مێهرداد عەبدوڵڵازادە لە ناوچە سنوورییەکانی «بستام»ی شاری سەقز و «بێتووش»ی شاری سەردەشت بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران کوژراون. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، شەوی ڕابردوو دەستەیەک کۆڵبەر لە بەرزاییە سنوورییەکانی گوندی «بێتووش»ی سەردەشت کەوتنە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران کە لە ئەنجامی ئەم دەسڕێژەدا کۆڵبەرێکی ٢٠ ساڵانی خەڵکی...
زیاتر