بەهمەن نادری ئارشیڤ - KHRN
لە کرماشان بەهمەن نادری سزای شەش مانگ بەندکران و سزای پارەی بەسەردا سەپا
بەهمەن نادری، هاووڵاتیی خەڵکی کرماشان کە لە سەروبەندی ساڵیادی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لەم شارەدا دەستبەسەر و دوای حەفتەیەک بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو، لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی کرماشانەوە بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکومەت» سزای ٦ مانگ بەندکران و ٨ میلیۆن تمەن سزای پارەی بەسەردا سەپاوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، کۆبوونەوەی دادگاییکردنی ئەم هاووڵاتییە کوردە لە...
زیاتردەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کوردی قوروە دوای بڵاوکردنەوەی گرتەڤیدیۆیەک لەسەر بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکان
ئێوارەی دووشەممە ٢٣ی ڕێبەندان (١٢ی فێبرییە) سەجاد مەلەکشاهی، هاووڵاتیی خەڵکی قوروە، دوای بڵاوکردنەوەی گرتەڤیدیۆیەک لەسەر بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئێران، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارەدا دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئێوارەی ڕۆژی ٢٣ی ڕێبەندان (١٢ی فێبرییە) هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی سەجاد مەلەکشاهی لە شاری قوروەدا و ئەم هاووڵاتییەیان بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کردووە. سەجاد...
زیاتربەهمەن نادری دوای بانگهێشتکران بۆ دادسەرای کرماشان بۆ ماوەی چەند کاتژمێر دەستبەسەر کرا
ڕۆژی یەکشەممە ٨ی ڕێبەندان (٢٨ی ژانڤییە) بەهمەن نادری، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی کرماشان، دوای بانگهێشتکران بۆ دادسەرای گشتی و شۆڕشی ئەم شارە بۆ ماوەی چەند کاتژمێر دەستبەسەر و دواتر بە بارمتە ئازاد کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ٨ی ڕێبەندان (٢٨ی ژانڤییە) بەهمەن نادری بانگهێشتی بەردەم دادسەرای گشتی و شۆڕشی کرماشان کراوە و تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکومەت» لە ڕێگای...
زیاترهاووڵاتیی کورد بەهمەن نادری لە کرماشان دادگایی کرا
ڕۆژی ڕابردوو ٦ی گەڵاڕێزان (٢٨ی ئۆکتۆبەر) کۆبوونەوەی دادگاییکردنی بەهمەن نادری، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی کرماشان، بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکومەت» لە لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی کرماشاندا بەڕێوە چووە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، یەکەم کۆبوونەوەی دادگاییکردنی ئەم هاووڵاتییە کوردە بەبێ ئامادەبوونی پارێزەر لە لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی کرماشاندا بەڕێوە چووە. بەپێی ڕاگەیاندنی دادگا، دووهەم کۆبوونەوەی دادگاییکردنی ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی...
زیاتر