خۆی ئارشیڤ - KHRN

كانونی دووه‌م 11, 2023

دەرکردنی سزای ١٠ ساڵ بەندکران لە مەنفادا و ٥ میلیارد تمەن غەرامە لە بەرژەوەندیی بانکدا بۆ زیندانییەکی سیاسیی کورد لە تەورێز

لە ڕۆژانی ڕابردوودا تەوحید (لوقمان) دەروێش، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی خۆی و لە دەستبەسەرکراوانی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی تەورێز، لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تەورێزەوە بە تۆمەتی «موحارەبە» سزای ١٠ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوە بۆ زیندانی ئەهواز و هەروەها ٥ میلیارد تمەن غەرامە لە بەرژەوەندیی بانکدای بەسەردا سەپاوە. سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی بەفرانبار (٨ی ژانڤییە)...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 22, 2022

ڕاپۆرتێک لەسەر بارودۆخی تەوحید دەروێش، هاووڵاتیی کوردی تۆمەتبار بە «موحارەبە» لە زیندانی تەورێزدا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، تەوحید (لوقمان) دەروێش، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «گرناویک»ی شاری خۆی، لە ڕێکەوتی ٧ی ڕەزبەردا (٢٩ی سێپتامبر) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە تەورێز دەستبەسەر کراوە و دادسەرای گشتی و شۆڕشی ئەم شارە تۆمەتی «موحارەبە»ی ڕووبەڕوو کردووەتەوە. ناوبراو لە کاتی دەستبەسەربوونەوە تا ئێستا مافی دیاریکردنی پارێزەر و دیداری بنەماڵەی لێ زەوت کراوە و لە دوایین پێوەندیی کورتی...

زیاتر
ئه‌یلول 22, 2019

کوژران و برینداربوونی دوو هاوڵاتی کورد بە هۆی تەقەی هێزە ئینتزامییەکانی ئێران

هەفتەی رابردوو، هاوڵاتییەکی کوردی خەڵکی سنە بە هۆی ئەوەی گومانی هەڵگرتنی کاڵای نایاسایی لێدەکرا، کەوتە بەر تەقەی هێزە ئینتزامییەکانی ئێران و بەم هۆیەوە بریندار بوو. هەروەها شوانێک لە ناوچەی سنووریی شاری خۆی بە دەستی هێزەکانی پاسه‌وانی سنووری كۆماری ئێسلامی ئێران کوژرا. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی، ئێوارەی رۆژی سێ شەمە ٢٧یی خەرمانان/ 09.18 هێزە ئینتزامییەکان لە شەقامی مەلاوەیسی سنە ئوتۆمبێلی هاووڵاتییەک بە ناوی نیما ئەهوەن...

زیاتر