هەفتەی رابردوو، هاوڵاتییەکی کوردی خەڵکی سنە بە هۆی ئەوەی گومانی هەڵگرتنی کاڵای نایاسایی لێدەکرا، کەوتە بەر تەقەی هێزە ئینتزامییەکانی ئێران و بەم هۆیەوە بریندار بوو. هەروەها شوانێک لە ناوچەی سنووریی شاری خۆی بە دەستی هێزەکانی پاسهوانی سنووری كۆماری ئێسلامی ئێران کوژرا.
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی، ئێوارەی رۆژی سێ شەمە ٢٧یی خەرمانان/ 09.18 هێزە ئینتزامییەکان لە شەقامی مەلاوەیسی سنە ئوتۆمبێلی هاووڵاتییەک بە ناوی نیما ئەهوەن کە گومانی ئەوەی لێکراوە باری قاچاغی پێبێت کەوتۆتە بەر دەستڕێژ و فیشەکێک بەر قاچی کەوتووە و برینداربووە.
لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ناوچەی قەتووری خۆی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی راگەیاند، کاتژمێر ١٣:٠٠ی رۆژی یەکشەمە ٢٤ی خەرمانان/ 09.15، هێزەکانی پاسهوانی سنوور لە نزیک ئاوایی ترس ئاوا، شوانێکی دانیشتووی ئەم ئاواییەیان بە ناوی جەعفەر ئەحمەدی ٤١ ساڵ و خاوەنی دوو منداڵ داوەتە بەر دەستڕێژی چەکەکانیان و بەم هۆیەوە ئەم هاووڵاتییە کوردە گیانی لەدەستداوە.
بە پێی وتەی ئەم سەرچاوەیە، ئەو هێزانە لە کاتی گەڕان لە ناوچەکەدا بوون و بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت و لە ماوەی 50 مەترییەوە تەقەیان لەم هاووڵاتییە کردووە. کۆمەڵێک لە دانیشتووانی ئاواییەکە ئاگایان لە تەقەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بووە و هەر بۆیەش خۆیان گەیاندووەتە شوێنی رووداوەکە، بەڵام ئەو هێزانە دەستبەجێ لە ناوچەکە نەماون و رایانکردووە.
سەرچاوەکە لە درێژەدا وتیشی، بنەماڵەی کوژراوەکە ویستوویانە سکاڵا تۆمار بکەن، بەڵام ئەم هێزە سەرەڕای شایەتی دانی خەڵکی ئاواییەکە، رەتیانکردۆتەوە شتێکی وا روویدابێت.
کوژران و برینداربوونی دوو هاوڵاتی کورد بە هۆی تەقەی هێزە ئینتزامییەکانی ئێران
دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای میاندواو
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە (١٧ی ئاوریل) دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «حاجی حەسەنی شامات»ی سەر بە شاری میاندواو بە ناوەکانی موحسین قادرڕەش و ئومید...
زیاتر بخوێنەوەڕەتکردنەوەی داوای دادگاییکردنەوەی دووبارەی ڕەزا ڕەسایی لە دیوانی باڵای ئێراندا
لقی یەکەمی دیوانی باڵای ئێران داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی ڕەزا ڕەسایی، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدامی ڕەت کردەوە. دیوانی باڵای ئێران بەبێ لەبەرچاوگرتنی کێشە...
زیاتر بخوێنەوەلە هەمەدان زیندانییەک لە سێدارە درا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٦ی بەفرانبار (١٦ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی ئەکرەم کەریمپوور کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ...
زیاتر بخوێنەوە