دێولان ئارشیڤ - Page 2 of 2 - KHRN

دوازدەهەم ڕۆژی مانگرتنی کەمال لوتفی، لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازان، لە زیندانی کامێراندا

کەمال لوتفی، باوکی ڕەزا لوتفی لە گیانبەختکردووانی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی دێولان، لە دوازدەهەم ڕۆژی مانگرتن لە زیندانی کامێراندایە و دەوترێت لە دۆخێکی ناجێگیردایە. ئەم هاووڵاتییە وەک ناڕەزایەتییەک لە ئاست بەردەوامبوونی مانەوە لە حاڵەتی دەستبەسەربووندا لە ڕۆژی ٢٨ی گوڵانەوە (١٨ی مەی) مانی لە خواردن گرتووە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٧ی جۆزەردان (٢٩ی مەی) بەرپرسانی زیندانی کامێران لەگەڵ بنەماڵەی کەمال لوتفیدا...

زیاتر

نادیاربوونی چارەنووسی کەمال لوتفی، لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازانی دێولان

سەرەڕای تێپەڕینی زیاتر لە مانگێک بەسەر دەستبەسەرکردنی کەمال لوتفیدا، باوکی ڕەزا لوتفی لە گیانبەختکردووانی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی دێولان، تا ئێستە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی بەردەست نەکەوتووە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە یەک مانگی ڕابردوودا ئەم بنەماڵە دادخوازە چەندەها جار سەردانی دەزگای دادوەری و دامودەزگای ئەمنیی شارەکانی دێولان، سنە و کامێرانیان کردووە، بەڵام بەرپرسانی ئەو دەزگایانە تا ئێستە هیچ زانیارییەکیان لەسەر چارەنووسی...

زیاتر

کەمال لوتفی، لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازان، گوازرایەوە بۆ زیندانی کامێران

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە ڕۆژانی ڕابردوودا کەمال لوتفی، باوکی ڕەزا لوتفی لە گیانبەختکردووانی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی دێولان، لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە گوازراوەتەوە بۆ زیندانی کامێران. ئەم هاووڵاتییە لە کاتی دەستبەسەرکرانەوە تا ئێستا لە مافی دیاریکردنی پارێزەر بێبەش کراوە. کەمال لوتفی ڕۆژی ٢٧ی خاکەلێوە (١٦ی ئاوریل) لە شەقامێکی دێولاندا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی...

زیاتر

کەمال لوتفی، لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازانی دێولان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٧ی خاکەلێوە (١٦ی ئاوریل) کەمال لوتفی، باوکی ڕەزا لوتفی لە گیانبەختکردووانی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی دێولان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شەقامێکی ئەم شارەدا دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. ڕەزا لوتفی، ١٩ ساڵان، خەڵکی شاری دێولانی پارێزگای کوردستان، لە ڕێکەوتی ٢٨ی خەرمانانی ساڵی ڕابردوو (١٩ی سێپتامبری ٢٠٢٢) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەم شارەدا بە دەسڕێژی...

زیاتر

دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە دێولان

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی ڕێبەندان (١٥ی فێبرییە) دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «قرووچیا»ی دێولان بە ناوەکانی موسلیم حسەینپەناهی و پژمان حسەینپەناهی لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. لەسەر شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتەکانی سەر ئەم هاووڵاتییانە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 9, 2022

کوژرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی دێولان لەژێر ئەشکەنجەدا لە بنکەی پۆلیس

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دوانیوەڕۆی پێنجشەممە ١٧ی سەرماوەز (٨ی دێسامبر) هاووڵاتییەکی ٢٣ ساڵانی کورد بە ناوی شادمان ئەحمەدی دوای ئەوەی دەستبەسەر کراوە لە دەستبەسەرگەی بنکەی پۆلیسی دێولان گیانی لەدەست داوە. ئەم هاووڵاتییە دوانیوەڕۆی پێنجشەممە بە تۆمەتی بەشداریکردن لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەم شارەدا دەستبەسەر کراوە و دوای چەند کاتژمێر بنەماڵەکەی ئاگادار کراونەتەوە کە منداڵەکەیان لە دەستبەسەرگەدا گیانی لەدەست داوە. بنەماڵەکەی ڕایانگەیاندووە کە...

زیاتر
ئه‌یلول 30, 2019

ژینگەپارێزێکی کوردی خەڵکی دێولان دەستبەسەرکرا

سیروان ڕەحیمی، ژینگەپارێزیکی خەڵکی دێولان ڕۆژی شەممە ٦ی ڕەزبەر / 09.28 لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا. سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی گوت: "هێزە ئەمنییەکان ڕۆژی شەممە هەڵیانکوتایە سەر ماڵی بنەماڵەی ڕەحیمی و پاش ئەوەی ماڵەکەیان پشکنی و دەستیان بەسەر هەندێک کەلوپەلی شەخسیی ئەو ژینگەپارێزەدا گرت، دەستبەسەریان کرد". تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکردن و شوێنی گواستنەوەی سیروان ڕەحیمی لە...

زیاتر