بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی ڕێبەندان (١٥ی فێبرییە) دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «قرووچیا»ی دێولان بە ناوەکانی موسلیم حسەینپەناهی و پژمان حسەینپەناهی لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

لەسەر شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتەکانی سەر ئەم هاووڵاتییانە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.