زیندانیی سیاسیی پێشوو ئارشیڤ - KHRN

فەریاد قادری، زیندانیی سیاسیی پێشوو، لە سنە دەستبەرسەر کرا

ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی ڕەشەمە (١٠ی مارس) فەریاد قادری، زیندانیی سیاسیی پێشووی خەڵکی گوندی «کۆڵیژ»ی سەوڵاوا، دوای بانگهێشتکران بۆ دادسەرای گشتی و شۆڕشی سنە دەستبەرسەر کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم زیندانییە سیاسییە پێشووە چەند ڕۆژێک لەمەوپێش بانگهێشتی بەردەم دادسەرای گشتی و شۆڕشی سنە کرابوو و سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دوای سەردانکردنی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ئەو شارە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی...

زیاتر

دانا لەنجئاوایی، چالاکی مەدەنیی کورد، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە مەریوان دەستبەسەر کرا

ڕۆژی سێشەممە ١ی ڕەشەممە (٢٠ی فێبرییە) دانا لەنجئاوایی، چالاکی مەدەنی و زیندانیی سیاسیی پێشووی خەڵکی مەریوان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارەدا دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ١ی ڕەشەممە (٢٠ی فێبرییە) ئەم چالاکە مەدەنییە بەبێ مۆڵەتی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە مەریوان دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی...

زیاتر
كانونی دووه‌م 25, 2024

سەلمان ئەفرا، زیندانیی سیاسیی پێشوو، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە مەریوان دەستبەسەر کرا

ڕۆژی ڕابردوو سەلمان ئەفرا، زیندانیی سیاسیی پێشووی کورد، لە ماڵەکەی خۆی لە گەندی «نێ»ی مەریوان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٤ی ڕێبەندان (٢٤ی ژانڤییە) هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی سەلمان ئەفرا لە گوندی نێ و ئەم هاووڵاتییەیان بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کردووە. تا ئێستا لەسەر شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتی...

زیاتر
تشرینی دووه‌م 15, 2023

دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە گوندی چەشمیەری سنە

ڕۆژی ڕابردوو سێشەممە ٢٣ی گەڵاڕێزان (١٤ی نۆڤامبەر) سەلاح ڕەحمانی، زیندانیی سیاسیی پێشوو و خەڵکی گوندی «چەشمیەر»ی سنە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە کاتژمێر ٥ی بەرەبەیانی ڕۆژی ڕابردوو ٢٣ی گەڵاڕێزان (١٤ی نۆڤامبەر) هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە کوردە لە گوندی چەشمیەر و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردووە. لەسەر شوێنی ڕاگرتن...

زیاتر