سامان سەیدی ئارشیڤ - KHRN
دەرکردنی سزای پێنج ساڵ بەندکران لە مەنفادا بۆ هونەرمەندی کورد سامان یاسین
دوای تێپەڕینی ساڵێک و حەوت مانگ لە دەستبەسەرکردنی سامان یاسین، هونەرمەندی کوردی خەڵکی کرماشان کە لە ڕەوتی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە تاراندا دەستبەسەر کرا، دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تاران سزای ٥ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوە بۆ زیندانی شەهربابەکی پارێزگای کرمانی بەسەردا سەپاند. ئەم هونەرمەندە پێشتر بە تۆمەتی «موحارەبە» سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپابوو بەڵام دیوانی باڵای ئێران لەبەر ناتەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان، سزاکەی هەڵوەشاندەوە و دۆسیەکەی بۆ...
زیاترڕاپۆرتێک لەسەر دوایین دۆخی سامان یاسین لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج
سامان یاسین، گۆرانیبێژی ڕەپی خەڵکی کرماشان کە پاییزی ساڵی ڕابردوو (٢٠٢٢) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی تاراندا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا، تا ئێستایش لە مافی وەرگرتنی خزمەتگوزاریی پزیشکی بێبەش کراوە. هەروەها دوابەدوای هەڵوەشاندنەوەی حوکمی لەسێدارەدانی ئەم زیندانییە سیاسییە لە دیوانی باڵای ئێراندا لەبەر ناتەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان، دۆسیەکە بە مەبەستی لێکۆڵینەوەی دووبارە ڕادەستی بەردەم لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تاران کراوە. سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دۆسیەی ئەم هونەرمەندە...
زیاترپەرەسەندنی نیگەرانییەکان لە ئاست چارەنووسی سامان یاسیندا
لەسەر چارەنووسی سامان یاسین (سەیدی) گۆرانیبێژی ڕەپ و دیسلاڤی خەڵکی کرماشان کە ڕۆژی شەممە ٨ی ڕێبەندان (٢٨ی ژانڤییە) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەجەوە گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە. ئەم زیندانییە سیاسییە پێشتر بە تۆمەتی «موحارەبە» سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپابوو، بەڵام لە مانگەکانی ڕابردوودا ئەم حوکمە لە دیوانی باڵای ئێراندا هەڵوەشایەوە و دۆسیەکە بۆ لێکۆڵینەوەی دووبارە ڕادەستی دادگا...
زیاترلە کەرەج سامان یاسین ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کرا
سامان یاسین (سەیدی)، گۆرانیبێژی ڕەپ و دیسلاڤی خەڵکی کرماشان و لە دەستبەسەرکراوانی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی تاران، ڕۆژی شەممە ٨ی ڕێبەندان (٢٨ی ژانڤییە) لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەجەوە گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی شەممە ٨ی ڕێبەندان (٢٨ی ژانڤییە) سامان یاسین بە بیانووی هەناردن بۆ نەخۆشخانە بە مەبەستی نەشتەرگەری، بانگهێشتی بەردەم نووسینگەی پاسەوانیی زیندان کراوە و لەوێوە ڕەوانەی شوێنێکی...
زیاترسامان یاسین لە زیندانی ئێڤینی تاران مانی لە خواردن گرت
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە سامان یاسین (سەیدی)، گۆرانیبێژی ڕەپ و دیسلاڤی خەڵکی کرماشان، لە ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی گەڵاڕێزانەوە (٩ی نۆڤامبر) بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لە ئاست قەدەغەبوونی دیداری بنەماڵە و هەروەها نادیاربوونی بارودۆخی خۆی، لە زیندانی ئێڤینی تاران مانی لە خواردن گرتووە. لە دووهەم ڕۆژی مانگرتنی ئەم هونەرمەندە کوردەدا لە دادسەرای ئەمنییەتی ناو زیندانی ئێڤینەوە پێوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا گیراوە و ئەوان...
زیاتر