سزای قامچی ئارشیڤ - KHRN
ورمێ؛ حوکمی ٦٠ قامچیی زیندانییەکی مەحکووم بە بڕینەوەی ئەندامی لەش جێبەجێ کرا
ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی ڕێبەندان (١٥ی فێبرییە) حوکمی ٦٠ قامچیی هادی ڕوستەمی، زیندانیی مەحکووم بە بڕینەوەی چوار پەنجەی دەستی ڕاست، لە لقی ٨ی ئیجرای ئەحکامی دادسەرای گشتی و شۆڕشی شاری ورمێدا جێبەجێ کراوە. جێبەجێکردنی ئەم حوکمە نامرۆڤانەیە لە حاڵێکدایە کە ناوبراو لە دوو مانگی ڕابردوودا دوو جار بە خواردنی شیشە هەوڵی خۆکوشتنی داوە و لە ڕووی جەستە و تەندروستییەوە لە دۆخێکی زۆر خراپدایە. کەسێکی نزیکی ئەم...
زیاتربۆکان؛ فاتمە داوەند حوکمی ٥ ساڵ و ٥ مانگ بەندکران و لێدانی٣٠ قامچی بەسەردا سەپا
فاتمە داوەند، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان کە لە خۆپیشاندانەکانی گەڵاڕێزانی ساڵی ڕابردوودا لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو و دواتر بە دانانی بارمتە ئازاد کرا، لە دوو دۆسیەی جیاوازدا و لە لایەن دادگای کەیفەریی بۆکان و دادگای ئینقلابی مەهابادەوە حوکمی ٥ ساڵ و ٥ مانگ بەندکران و ٣٠ قامچیی بە سەردا سەپاوە.سەرچاوەیەکی نزیک لەم هاووڵاتییە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «فاتمە لە ١٧ی ڕێبەندانی...
زیاترئهلوهند؛ سزای قامچی بۆ ئهندامێكی «یارسان»ی شۆرای شار
به پێی ههواڵی گهیشتوو به تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستان، هاووڵاتییهكی یارسان (ئەهلیحەق) و ئهندامی شۆرای شاری ئهڵوهند له پارێزگای قهزوێن، به تۆمهتی «سووکایەتیكردن» به حوجهتولئیسلام مهسعود مههدهوی، ئیمام جومعهی ئهم شاره، سزای ٤٠ قامچی بۆ بڕایەوە.به پێی ڕاپۆرتی كاناڵی تێلێگرامیی "شۆرای ڕاوێژكاریی چالاكانی مهدهنیی یاری" (ئههلی حهق)، ئهم ئهندامهی شۆرای شار وەک دەربڕینی ناڕهزایهتی لە بەرانبەر سووکایەتیكردنی حوجهتولئیسلام مههدهویدا کە پێڕەوانی ڕیبازی ئههلی حهقی...
زیاترهەشت هاوڵاتی لە سنە بەندکردن و قامچی سزادران
بەگوێڕەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ٨ هاوڵاتی بە ناوەکانی "فواد عێنایەتی"، "ئیبراهیم ئاقایی"، "فواد قەهرەمانی"، "فەرهاد تاریموردای"، "ئەحمەد مورادی"، "پویا فەیزی"، "ڕەزا ڕەجایی" و "محەمەد شەهبازی" لەلایەن لقی ١٠٤ی دادگای سزادانی ٢ سنەوە بە سەرۆکایەتیی "دادوەر بێهرۆز وەلەدی" بە بەندکردن و قامچی سزادراون. ئەو سزایە بە تۆمەتی "بشێویی ئاسایشی گشتی لەڕێگەی بەشداریکردنی گردبوونەوەی نایاسایی" بۆ ئەم هاولاتیانە بڕاوەتەوە و بەپێی...
زیاترسزای ٧٠ قامچیی ژنێکی تەمەن ٨٠ ساڵ لە شاری خۆی جێبەجێکرا
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە ڕۆژانی ڕابردوودا ژنێکی تەمەن ٨٠ ساڵ بەناوی "سەلبی مەرەندی" بانگکراوە بۆ نووسینگەی جێبەجێکردنی سزاکانی دادگای شاری خۆی و پاش ئەوەی ٧٠ قامچیی لێدراوە بەدۆخێکی ناجێگیری تەندروستییەوە بەمەبەستی تێپەڕکردنی سزای ٨ مانگ بەندکران بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی خۆی گوازراوەتەوە. جێگەی ئاماژەیە کە سەلبی مەرەندی دایکی "بێهروز زەینالنژاد"ە کە لە ڕێکەوتی ٢٥ی بەفرانباری ساڵی ٩٧ / ٢٠١٩.٠١.١٥ لە پێنجەمین ڕۆژی...
زیاترئارمان غەفوری سزای شەش مانگ بەندکران و لێدانی ٢٠ قامچی بەسەردا سەپا
ئارمان غەفوری، چالاکوانی مەدەنی کورد لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای کەیفەریی مەریوان بە تۆمەتی "بشێویی ئاسایشی گشتی" لەرێگای بەشداریکردن لە ناڕەزاییەکانی دژ بە هێرشی ئەرتەشی تورکیا بۆسەر عەفرین سزای شەش مانگ بەندکران و لێدانی ٢٠ قامچی بەسەردا سەپێندرا. بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دانیشتنی ئەم دادگایە لە رۆژانی رابردوودا بەبێ ئامادە بوونی ئارمان غەفوری و پارێزەرەکەی بەڕێوەچووە. ئەم چالاکوانە کوردە لە رۆژی ٢١ی رەشەمەی ١٣٩٦/ 2018.03.12 پاش...
زیاترلێبوردن نێونەتەوەیی: قامچی لێدانی پەیمان میرزازادە، زیندانی سیاسی و گۆرانیبێژی کورد، بێرهحمی و دڵڕەقی نیزامی قەزایی ئێرانی نیشاندا
رێکخراوەی لێبوردون نێونەتەوەیی بە بڵاو کردنەوەی لێداونێك وێڕای شەرمەزار کردنی جێبەجێ کردنی سزای قامچی پەیمان میرزازادە زیندانی سیاسی و گۆرانی بێژی کورد، داوای ئازاد کردنی بێ کۆسپ و مەرجی بوو. لە لێدوانەکەی لێبوردونی نێونەتەوەییدا هاتووە"کاربەدەستان ئێرانی زیندانی باوەڕ و ئەندیشە، پەیمان میرزازادەیان ڕۆژی یەکششەممە ۱۰۰ قامچی لێدراوه. دوای جێبەجێ کردنی ئەو سزایە، پەیمان میرزازادە تووشی ژانێکی زۆر و هەڵمووسانی پشت و لاق بۆتەوە، ئەویش بۆ...
زیاترسزای قامچی پەیمان میرزازادە لە دادگای ورمێ جێبهجێ كرا/ دەستپێكردنی مانگرتن لە خواردنی ئەو زیندانییە سیاسییە
دوێنێ پەیمان میرزازادە، هونەرمەندی بەندکراوی کورد لە زیندانی ناوەندی ورمێ بۆ لقی چواری بەڕێوەچوونی سزاکانی دادگای گشتی ورمێ گواستراوەو و سزای لێدانی ۱۰۰ قامچی كه پێشتر لهلایهن دادگای ورمێهوه لهسهر داسهپێندراو بوو جێبهجێ كرا. ئەم زیندانێ سیاسییە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بۆ بەڕیوەچوونی سزای قامچی و هەروەها حۆكمی ۲ ساڵ زیندان کە جۆزەردانی ئەمساڵ بۆی دەرچوو بوو، دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن. سەرچاوەیەکی نزیک لەو هونەرمەندە...
زیاتر