دوێنێ پەیمان میرزازادە، هونەرمەندی بەندکراوی کورد لە زیندانی ناوەندی ورمێ بۆ لقی چواری بەڕێوەچوونی سزاکانی دادگای گشتی ورمێ گواستراوەو و سزای لێدانی ۱۰۰ قامچی كه پێشتر لهلایهن دادگای ورمێهوه لهسهر داسهپێندراو بوو جێبهجێ كرا. ئەم زیندانێ سیاسییە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بۆ بەڕیوەچوونی سزای قامچی و هەروەها حۆكمی ۲ ساڵ زیندان کە جۆزەردانی ئەمساڵ بۆی دەرچوو بوو، دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن.
سەرچاوەیەکی نزیک لەو هونەرمەندە زیندانییە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت”هۆکاری دەرچوونی سزای قامچی پەیمان میرزازادە کە پێشتر لە لایەن لقی ۱۱۰ی دادگای گشتی ورمێ دەچوو بوو و ئەمڕۆ بەڕێوە چوو، خواردنەوەی مەشڕوب” شرب خمر” و وێنە گرتن به جل وبەرگی گەریلاکان لە مەڕاسمێکی زەماوەندی باکووری کوردستان راگهێندراوه.
ئەو سەرچاوەیە لە بارەی دۆخی ئەو زیندانییە دوای بەڕێوەچوونی سزای قامچی وتی” پشتی دوای لێدانی ئەو قامچیانه شین و ڕەش هەڵگەڕاوە و خوێنی تێتەزیوە و ئاسەواری بە سەری جەستەیەوە جوان دیارە. ئەو هەروەها نیوەرۆی دوێنێ بە نووسینی نامەیەک، بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین دژ بە بەڕیوەچوونی سزای شەلاقەکەی و سزای دوو ساڵ زیندانی تەعزیری کە بە تاوانی حەولدان دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی و پڕۆپاگەندا دژ بە نیزام بۆی دەرچۆ,دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن.
شایانی باسە هەر ئێستا چوار زیندانی سیاسی دیکەی کوردیش لە زیندانی ناوەندی ورمێ بە ناوەکانی رەحمی تورگوت، بەشیر پیر ماوانە، مستەفا سەبزی و قادر سەلیمی لە مانگرتندان.
پەیمان میرزازادە دووی ڕەشەممەی ساڵی رابردوو/ 21.02.2019 لە لایەن هێزە ئەمنییەتێکانەوە لە شاری ورمێ دەسبەسەر و پاش چوار رۆژ لێکۆڵینەوە لە گرتووخانە ئیتلاعاتی ئەو شاره,بۆ زیندانی ناوەندی ورمێ گواستراوە. ئەو رۆژی ۱۱ی رەششەممە/ 02.03.2019 بە بیانووی گۆڕینی بڕیاری دەسبەسەری بۆ بارمتە بۆ لقی یەکی دادگای شۆڕشی ورمێ گواسترایەوە, بەڵام دانیشتنی دادگای ئەو هەر لەو ڕۆژەدا بە بێ هەبوونی پارێزەر بەڕێوە چوو دوای ماوەیەکی کورت سزای دوو ساڵ زیندانی و بێبەش بوون لە کاری گۆرانی کوتنی پێڕاگەیەندرا.
ئەو سزایە دوای ئەوەی داوای پێداچوونەوەی لە سەر تۆمار نەکرد, بە پێی یاسای تەسلیم بە حوکم بە یەک ساڵ و ۸ مانگ کەم کرایەوە. هەر ئێستا بە ئەژمار کردنی دوو مەحکومیەتی باسکراو, ئەو هونەرمەندە بە گشتی بە سێ ساڵ و ۸ مانگ مەحکووم بۆ.
پەیمان میرزادە پێشتریش لە سەرماوەزی ۱۳۹۶/ 2017 بە تاوانی کوتنی گۆڕانی شۆڕشگێڕی کوردی دەسبەسەر و لە لایەن لقی سێی دادگای شۆڕشی ئیسلامی ورمێ بە تاوانی پڕۆ پاگەندا دژ بە نیزام بە ۶ مانگ زیندان سزا درابوو. ئەو دوای تێپەڕ کردنی خولی سزاکەی لە جۆزەردانی ۱۳۹۷/ 05.2019 لە زیندان ئازاد بوو.
سزای قامچی پەیمان میرزازادە لە دادگای ورمێ جێبهجێ كرا/ دەستپێكردنی مانگرتن لە خواردنی ئەو زیندانییە سیاسییە
دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای میاندواو
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە (١٧ی ئاوریل) دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «حاجی حەسەنی شامات»ی سەر بە شاری میاندواو بە ناوەکانی موحسین قادرڕەش و ئومید...
زیاتر بخوێنەوەڕەتکردنەوەی داوای دادگاییکردنەوەی دووبارەی ڕەزا ڕەسایی لە دیوانی باڵای ئێراندا
لقی یەکەمی دیوانی باڵای ئێران داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی ڕەزا ڕەسایی، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدامی ڕەت کردەوە. دیوانی باڵای ئێران بەبێ لەبەرچاوگرتنی کێشە...
زیاتر بخوێنەوەلە هەمەدان زیندانییەک لە سێدارە درا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٦ی بەفرانبار (١٦ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی ئەکرەم کەریمپوور کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ...
زیاتر بخوێنەوە