سورەییا حەقدووست ئارشیڤ - KHRN

حوزه‌یران 28, 2021

سورەییا حەقدووست و ئارام فەتحی بە دانانی بارمتە ئازاد کران

ئەمڕۆ دووشەممە ٧ی پووشپەڕ، هەردوو چالاکی مەدەنیی کورد ئارام فەتحی و سورەییا حەقدووست، دوای ١١ ڕۆژ دەستبەسەربوون هەرکامەو بە بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کران. سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ئەم دوو چالاکە مەدەنییە وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە، بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «ئارام فەتحی لە قۆناغی دەستبەسەربووندا لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان بووە و ئەشکەنجە کراوە. هەروەها سەرەڕای ئەوەی نەخۆشیی ڕۆماتیسمی...

زیاتر
حوزه‌یران 28, 2021

بەردەوامی دەستبەسەربوون و بێبەشکردنی سورەییا حەقدووست و ئارام فەتحی لە خزمەتگوزاریی پزیشکی

سەرەڕای تێپەڕینی ١٠ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنی ئارام فەتحی و سورەییا حەقدووستدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە مەریوان، تا ئێستایش هۆکاری دەستبەسەرکردن و تۆمەتی سەر ئەم دوو چالاکە مەدەنییە ڕانەگەیندراوە. ئارام فەتحی لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریواندایە و سورەییا حەقدووستیش لە بەندی ژانانی کانوونی ئیسلاح و تەربیەتی سنەدایە. دەوترێت لەبەر بێبەشکردنی هەردووکی ئەم کەسانە لە خزمەتگوزاریی پزیشکی و دەواودەرمانی پێویست، دۆخی تەندروستییان باش نییە. سەرچاوەیەکی ئاگادار...

زیاتر
حوزه‌یران 22, 2021

مەریوان؛ هەردوو چالاکی مەدەنیی کورد، ئارام فەتحی و سورەییا حەقدووست هێشتا دەستبەسەرن

هەردوو چالاکی مەدەنیی کورد ئارام فەتحی و سورەییا حەقدووست کە لە ڕۆژی ٢٧ی جۆزەردانەوە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون، هێشتا هەر لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان و بەندی ژنانی کانوونی ئەسڵاح وتەربیەتی سنەدان.  سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دۆخی ئەم دوو چالاکە مەدەنییە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «دوای بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵەی گوایە ئارام فەتحی گواستراوەتەوە بۆ قەرەنتینەی زیندانی مەریوان، ناوبراو ئەمڕۆ توانیویەتی پێوەندییەکی کورتی...

زیاتر