سەفا عائیلی ئارشیڤ - KHRN

شوبات 13, 2024

سەپاندنی سزای بەندکران، قامچی و سزای تەواوکەر بەسەر حەوت هاووڵاتی و چالاکوانی سەقزدا

حەوت هاووڵاتی و چالاکوانی خەڵکی سەقز بە ناوەکانی سەفا عاییلی (خاڵۆی ژینا ئەمینی)، هیوا جیهانی، شێرکۆ (خالید) حیجازی، هیوا تاتایی، محەممەدئازاد ئەمینی، سەمیرا ئەحمەدی و ئومید موقەدەس لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا و لە لایەن لقی ١٠٥ی دادگای کەیفەریی دووی سەقزەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر جەواد موستەفایی، سزای بەندکران، قامچی و سزای تەواوکەریان بەسەردا سەپاوە. ئەم حەوت هاووڵاتی و چالاکە کوردە خەرمانانی ئەمساڵ (سێپتامبەری ٢٠٢٣) لە سەروبەندی ساڵیادی...

زیاتر
شوبات 12, 2024

سەپاندنی سزای بەندکران، سزای پارە و سزای تەواوکەر بەسەر حەوت هاووڵاتی و چالاکوانی سەقزدا

حەوت هاووڵاتی و چالاکوانی خەڵکی سەقز بە ناوەکانی سەفا عاییلی (خاڵۆی ژینا ئەمینی)، هیوا جیهانی، شێرکۆ (خالید) حیجازی، هیوا تاتایی، محەممەدئازاد ئەمینی، سەمیرا ئەحمەدی و ئومید موقەدەس لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا و لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سەقزەوە، بە تۆمەتی «پیلانگێڕی بە مەبەستی تاوانکاری دژ بە ئاسایشی ناوخۆیی/دەرەکی»، «بانگەشەی دژ بە حکومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران»، «ئەندامبوون لە گرووپە دژبەرەکاندا» و «سووکایەتیکردن بە ڕێبەری...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 7, 2023

نادیاربوونی چارەنووسی سەفا عائیلیی خاڵۆی ژینا ئەمینی دوای مانگێک دەستبەسەربوون

سەرەڕای تێپەڕینی مانگێک بەسەر دەستبەسەرکردنی سەفا عائیلیی خاڵۆی ژینا ئەمینیدا، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر دۆخی ئەم هاووڵاتییە بەردەست نەکەوتووە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بنەماڵەی سەفا عائیلی لەم یەک مانگەی ڕابردوودا چەندەها جار سەردانی دادگا و دامودەزگا ئەمنییەکانی سەقز و سنەیان کردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ وەڵامێکی ڕوون سەبارەت بە بارودۆخ و تۆمەتەکانی سەر ئەم هاووڵاتییە کوردە بە بنەماڵەکەی ڕانەگەیەنراوە. سەفا...

زیاتر
ئه‌یلول 15, 2023

هەوڵی حکومەت بۆ شاردنەوەی تاوان؛ ڕاپۆرتێک لەسەر ڕەوتی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی کوشتنی حکومەتیی ژینا ئەمینی

ژینا ئەمینی، لەدایکبووی ٣٠ی خەرمانانی ١٣٧٩ (٢٠ی سێپتامبەری ٢٠٠٠) لە شاری سەقز، لە کاتی گیانلەدەستداندا تەنها ٢٢ ساڵی تەمەن بوو. ژینا ڕۆژی ٢٢ی خەرمانانی ١٤٠١ (١٣ی سێپتامبەری ٢٠٢٢) لە شەقامێکی تاراندا لە لایەن دەوریەی ئیرشادەوە بە لێدان و بێڕێزی دەستبەسەر کرا و سێ ڕۆژ دواتر لە ڕێکەوتی ٢٥ی خەرماناندا (١٦ی سێپتامبەر) بە هۆی ئەو زەبرانەوە کە لە ئەنجامی لێدانی هێزەکانی پۆلیسدا بەر سەری کەوتبوو...

زیاتر

دەستبەسەرکردنی سەفا عائیلی، خاڵۆی ژینا ئەمینی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سەقز

ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ی خەرمانان (٥ی سێپتامبر) سەفا عائیلی، خاڵۆی ژینا ئەمینی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سەقز دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە کاتژمێر ١٣ی ئەمڕۆ ١٤ی خەرمانان (٥ی سێپتامبر) ئەم هاووڵاتییە لە کاتی گەڕانەوەدا بۆ ماڵەوە لە بەردەم ماڵەکەی خۆیدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کراوە. ئەم هێزانە هەروەها هێرشیان...

زیاتر