سەیوان ئیبراهیمی ئارشیڤ - KHRN

كانونی یه‌كه‌م 30, 2023

سەیوان ئیبراهیمی، مامۆستای زمانی کوردی، بۆ جێبەجێکردنی سزای بەندکران ڕەوانەی زیندانی سنە کرا

ئەمڕۆ شەممە ٩ی بەفرانبار (٣٠ی دیسامبەر) سەیوان ئیبراهیمی، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری ئەنجومەنی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتیی نۆژین، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای یەک ساڵ بەندکران ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی سنە کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم ئەندامەی دەستەی بەرێوەبەری ئەنجومەنی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتیی نۆژین پێشتر و لە گەلاوێژی ئەمساڵدا (جولای) بە تۆمەتی «تێکدانی ئارامیی گشتی» لە لایەن لقی ١٠٦ی دادگای کەیفەریی سنەوە سزای...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 3, 2023

سەیوان ئیبراهیمی، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی نۆژین، سزای ١١ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا

سەیوان ئیبراهیمی، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری ئەنجومەنی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتیی نۆژین، بە تۆمەتی «پێکهێنانی دەستە و گرووپ بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات» و «بانگەشەی دژ بە حکومەت» لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سنەوە بە گشتی سزای ١١ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم حوکمە ڕۆژی ڕابردوو بەم چالاکە مەدەنییە ڕاگەیەنراوە. بەپێی حوکمەکە، ئەم...

زیاتر

سەیوان ئیبراهیمی، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی نۆژینی سنە، سزای بەندکران و قامچیی بەسەردا سەپا

سەیوان ئیبراهیمی، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری ئەنجومەنی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتیی نۆژین، بە تۆمەتی «تێکدانی ئارامیی گشتی» لە لایەن لقی ١٠٦ی دادگای کەیفەریی ٢ی سنەوە سزای ساڵێک بەندکران، دوورخستنەوە بۆ زیندانی دیزڵئاوای کرماشان و ٤٠ قامچیی بەسەردا سەپا. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە کۆبوونەوەی دادگاییکردنی ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی ١٧ی گەلاوێژ (٨ی ئاگۆست) لە لقی ١٠٦ی دادگای کەیفەریی ٢ی سنە بەڕێوە چووە...

زیاتر
كانونی دووه‌م 18, 2023

سەیوان ئیبراهیمی، ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری ئەنجومەنی نۆژین، لە سنە دەستبەسەر کرا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٨ی بەفرانبار (١٨ی ژانڤییە) سەیوان ئیبراهیمی، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری ئەنجومەنی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتیی نۆژین، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە دەستبەسەر کراوە و گوزراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. ناوبراو پێشتریش لە ڕێکەوتی ١٣ی بەفرانباردا (٣ی ژانڤییە) لە حاڵێکدا کە بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ دۆسیەی هاوسەرەکەی، زارا محەممەدی، سەردانی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سنەی کردبوو،...

زیاتر
كانونی دووه‌م 4, 2023

سەیوان ئیبراهیمی، لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی نۆژین، دەستبەسەر کرا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ی بەفرانبار (٤ی ژانڤییە) سەیوان ئیبراهیمی، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی نۆژین کە بە مەبەستی بەدواداچوونی دۆسیەی هاوژینەکەی، زارا محەممەدی، سەردانی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سنەی کردبوو، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار. زاهرا محەممەدیی هاوسەریشی ئێستە لە بەندی ژنانی کانوونی ئیسڵاح و تەربیەتی سنەدایە و خەریکی تێپەڕاندنی سزای ٥ ساڵ...

زیاتر