بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ی بەفرانبار (٤ی ژانڤییە) سەیوان ئیبراهیمی، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی نۆژین کە بە مەبەستی بەدواداچوونی دۆسیەی هاوژینەکەی، زارا محەممەدی، سەردانی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سنەی کردبوو، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

زاهرا محەممەدیی هاوسەریشی ئێستە لە بەندی ژنانی کانوونی ئیسڵاح و تەربیەتی سنەدایە و خەریکی تێپەڕاندنی سزای ٥ ساڵ بەندکرانە.