شنۆ ئارشیڤ - Page 5 of 5 - KHRN
گواستنەوەی عادڵ سالم فەرد بۆ زیندانی ورمێ
رۆژی ٢٤ی گەلاوێژ عادڵ سالم فەرد هاووڵاتی کورد کە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرابوو، پاش دوو مانگ بۆ زیندانی ناوەندی ورمێ گواسترایەوە. بە پێی زانیارییەکانی تۆری مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەو هاووڵاتییە کوردەی خەڵکی شاری شنۆ رۆژی ٢٦ی جۆزەردانی ١٣٩٨ هەتاوی (مانگی شەشی ٢٠١٩) وێڕای هاوولاتییەکی دیکە بە ناوی جوبرەئیل سالم فەرد لەلایەن هێزەکانی سهر به ئیتلاعاتی سپای پاسدارانهوه لە شنۆ دەستبەسەر کرابوو. زانیارییەکان باس...
زیاترشەپۆلی نوێی دەستبەسەرکران لە کوردستان؛ لانیکەم ۳۲ هاووڵاتی کورد لە مانگی پووشپەڕ دەستبەسەر کراون
لە ماوهی مانگی پووشپەڕی ئەمساڵ، لانیکەم ۳۲ هاوڵاتی و چالاکوانی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعات و رێکخراوەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شارە جیاجیاکانی کوردستان دەستبەسەر کراون. بە پێی ئەو زانیارییانەی کە لە لایەن تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستانەوە بڵاو بۆتەوە، تهنیا له ماوهی یهك مانگی ڕابردوو لە شارەکانی کامیاران، سنە، مەریوان، سەقز، تیکاب، سائین قەڵا، شنۆ، مهاباد و ماکۆ لانیكهم ٣٢ چالاکوانانی...
زیاترشەش هاوڵاتی کورد دەستبەسەر کران
هێزە ئەمنییەکانی كۆماری ئیسلامی ئێران لە درێژەی شەپۆلی نوێی گرتن و دەستبەسەرگرتن لە شارە جیاجیاکاندا شەش هاوڵاتی کوردیان دەستبەسەر کرد. لەو شەش کەسە پێنج کەس لە شاری مەهاباد و یەکی تریشیان لە شاری شنۆ دەستبەسەر کراون. بە پێی ئەو زانییارییەی بەدەستی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، لە ماوەی چەند رۆژی ڕابردوودا، لە شاری مەهاباد "هێمن ئیسماعیلی"، "سۆهراب قادرزاە"، "ئومید قادری"، "خالید کۆڵانی" و "سەلیم قادرزادە"...
زیاترهێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆڵبەرێكیان کۆشت و سێ کەسی تریشییان بریندار کرد
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ۱۵ی پووشپەڕ، کۆڵبەڕێکی خەڵکی سەردەشت بە ناو "مەنسوور گرژە" لە ناوچەی سنووریی ئەو شارە بە تەقەی پاسەوانانی سنووریی ئێران کۆژرا و ئیوارەی دووشەممەش لە جەرگەی تەقەی پاسەوانانی سنوور لە ناوچەی سنووریی شاری شنۆ دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی "غەریب عەزیززادە" و "سامان" بریندار بوونە. تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان ئاگادار بۆتەوە کە نیوەڕۆی رۆژی شەممە ۱۵ی پووشپەڕ پاسەوانانی سنووریی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دەوروبەری...
زیاتردەستبەسەرکردنی دوو هاوڵاتی کورد لە شاری شنۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە
تۆڕی مافهكانی مرۆڤی کوردستان، ٦ی پووشپەڕی ۲۷۱۹: لە ماوەی دوو رۆژ ڕابردوودا دوو هاوڵاتی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرو بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراونهتهوه. تۆڕی مافهكانی مرۆڤی کوردستان ئاگادار كراوهتهوه كه رۆژی ٤ی پووشپهر هێزە ئەمنییەکان لە شاری شنۆ هێرشییان كردووه سەر ماڵی هاوڵاتێک بە نێوی "رەحیم ئەرەشەدی" و دوای پشکنینی ماڵەکەی، ناوبراویان دەستبەسەر کردە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕایانگواستۆتەوە. هەر وەها دوێنێ هاوڵاتیێکی تر بە...
زیاتر