تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی کوردستان، ٦ی پووشپەڕی ۲۷۱۹: لە ماوەی دوو رۆژ ڕابردوودا دوو هاوڵاتی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرو بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراونه‌ته‌وه‌.
تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی کوردستان ئاگادار كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ رۆژی ٤ی پووشپه‌ر هێزە ئەمنییەکان لە شاری شنۆ هێرشییان كردووه‌ سەر ماڵی هاوڵاتێک بە نێوی “رەحیم ئەرەشەدی” و دوای پشکنینی ماڵەکەی، ناوبراویان دەستبەسەر کردە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕایانگواستۆتەوە.
هەر وەها دوێنێ هاوڵاتیێکی تر بە نێوی هێمن بایەزیدی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا. هێشتا لە شوێن و تۆمه‌ت ئەو دوو هاوڵاتییە هیچ زانیاریێک لە بەر دەستدا نییە.