شنۆ ئارشیڤ - Page 3 of 5 - KHRN

كانونی یه‌كه‌م 9, 2022

دەستبەسەرکردن و ئەشکەنجەدانی ژمارەیەک کاسب و دووکانداری شنۆ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ١٧ی سەرماوەز (٨ی دێسامبر) ژمارەیەک کاسب و دووکانداری شنۆ بە بیانووی ئەوەی بەشدارییان لە مانگرتنە گشتییەکاندا کردووە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکانی خۆیان دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە. هێزە ئەمنییەکان دەستیان داوەتە ئەشکەنجەدان و سووکایەتیکردن بەم کەسانە کە ژمارەیان زیاتر لە ٢٠ کەس بووە و بە مەبەستی شکاندنەوە و ئەتککردنیان...

زیاتر

یەک لە بریندارانی خۆپیشاندانەکانی شاری شنۆ گیانی لەدەست دا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە ٤ی ڕەزبەر (٢٦ی سێپتامبر) عەبدولسەلام قادر گەلوان، هاووڵاتیی ٣٢ ساڵەی خەڵکی شنۆ کە لە خۆپیشاندانەکانی دژ بە کوشتنی ژینا (مەهسا) ئەمینیدا بە تەقەی هێزە چەکدارەکان بریندار ببوو، بە هۆی قورسبوونی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەی خومەینیی ورمێ گیانی لەدەست دا. ناوبراو شەوی چوارشەممە ٣٠ی خەرمانان (٢١ی سێپتامبر) لەگەڵ ژمارەیەکی تر لە خۆپیشاندەراندا کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە...

زیاتر

پێنج هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شنۆ دەستبەسەر کران

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٢٣ی گەلاوێژ (١٤ی ئاگۆست) پێنج هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی زاهیر مورادی، ئارش پیری، هیوا میرزایی، حەکیم میرزایی و ئەنوەر پەیغامی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری شنۆی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. دەوترێت هێزە ئەمنییەکان بە شێوەی هاوکات و بەبێ هیچ مۆڵەتێکی یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییانە و...

زیاتر
ئاب 10, 2022

هاووڵاتییەک لە شنۆ بۆ جێبەجێکردنی سزای بەندکران ڕەوانەی زیندان کرا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ١٨ی گەلاوێژ (٩ی ئاگۆست) سینا مینایی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «سوجە»ی شاری شنۆی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، بۆ جێبەجێکردنی سزای ٣ ساڵ بەندکران ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کراوە. ئەم هاووڵاتییە لە ڕێکەوتی ٩ی گەلاوێژی ئەمساڵدا (٣١ی جولای ٢٠٢٢) لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامیی شنۆوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر مێهدی ڕەزایی بە تۆمەتی «تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی» لە ڕێگای...

زیاتر

کوژرانی کاسبکارێک و برینداربوونی دوو کەسی تر بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران لە شنۆ

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ی گەلاوێژ (٩ی ئاگۆست) دەستەیەک لە کاسبکارانی کورد لە ناوچە سنوورییەکانی «دەرەگادر»ی شنۆی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا کەوتنە بەر دەسڕێژی هێزەکانی سپای پاسداران کە لە ئەنجامدا کاسبکارێک بە ناوی محەممەدئەمین ئەحمەدی کوژرا و دوو کەسی دیکە بە ناوەکانی عەبدوڵڵا ئەحمەدی (برای محەممەدئەمین) و عوزەیر سابری‌ئازەر بریندار بوون. تەرمی محەممەدئەمین ئەحمەدی براوەتە پزیشکیی دادی شاری نەغەدە...

زیاتر

دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شنۆ

دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی هێدی (ئومید) شادیخاە و کازم تابناک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە شاری شنۆی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی گەلاوێژ (٣ی ئاگۆست) هێزە ئەمنییەکان هێدی شادیخاهیان لە شوێنی کارەکەی لە شنۆ دەستبەسەر کردووە. هەروەها ڕۆژی ڕابردوو کازم تابناک دوای بانگهێشتکران بۆ بنکەی هەواڵگریی...

زیاتر

دەستبەسەرکردنی لاوێک و ٣ منداڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شنۆ

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی گەلاوێژ (٢٨ی جولای) لاوێک و ٣ منداڵی خەلکی گوندی «بابی خالیدئاباد»ی شنۆ دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ئەم شارە دەستبەسەر کراون. ناسنامەی ئەم کەسانە ئاوا ڕاگەیەنراوە: حەسیب حەسەنزادە ١٨ ساڵان، زانیار حەسەنزادە ١٦ ساڵان، سامان حەسەنزادە ١٧ ساڵان و پێشەوا شاداب ١٦ ساڵان. هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتی شەر ئەم...

زیاتر

بەرزبوونەوەی ژمارەی هاووڵاتییانی دەستبەسەرکراو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شنۆ

لە درێژەی شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنی چالاکان و هاووڵاتییانی کورددا لە شاری شنۆی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، ژمارەی هاووڵاتییانی دەستبەسەرکراوی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی پووشپەڕ (١٣ی جولای) بۆ ٧ کەس بەرز بوویەوە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی پووشپەڕ (١٣ی جولای) دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی سیامەند کەرامەت (ئالانی)، سەرۆکی ناوەندی تەندروستیی «نالووس»ی شنۆ و پیرۆت تابناک، خەڵکی گوندی «سینگان»، دەستبەسەر کراون و...

زیاتر