شنۆ ئارشیڤ - Page 2 of 5 - KHRN
موحسین شابۆیی، منداڵی ١٤ ساڵان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شنۆ دەستبەسەر کرا
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی هەینی ٢٣ی پووشپەڕ (١٤ی جولای) منداڵێکی ١٤ ساڵانی خەڵکی گوندی «شاوانە»ی شنۆ بە ناوی موحسین شابۆیی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. موحسین شابۆیی برازای سیامەند شابۆیی لە ئەندامانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێرانە کە ڕۆژی ٢٠ی پووشپەڕ (١١ی جولای) لە شاری هەولێری پێتەختی هەرێمی کوردستان بە دەستی ڕاسپێردراوانی کۆماری ئیسلامی...
زیاتردەستبەسەرکردنی دووهەم ئەندامی بنەماڵەیەک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شنۆ
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ١٥ی پووشپەڕ (٦ی جولای) هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی «کانی ڕەش»ی شنۆ بە ناوی شەفیع بابەکری دوای بانگهێشتکرانی تەلەفۆنی بۆ بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر کراوە. پێشتر و لە ڕێکەوتی ١٣ی پووشپەردا (٤ی جولای) شوانە بابەکریی برای شەفیع بابەکرییش لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەوە دەستبەسەر کرابوو. لەسەر هۆکاری دستبەسەرکردن و شوێنی ڕاگرتنی ئەم...
زیاتردەستبەسەرکردنی پێنج هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی ورمێ، شنۆ، پیرانشار و نەغەدە
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم ٥ پێنج هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی شوانە بابەکری، فەرهاد ئیسماعیلی، ئاسۆ قەلەندەری، ئەحەد تاهیری و سادق مەحموودنژاد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی ورمێ، شنۆ، پیرانشار و نەغەدە دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنی نادیار. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی ڕابردوو ١٣ی پووشپەڕ (٤ی جولای) هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی «کانی ڕەش»ی شنۆ بە ناوی شوانە بابەکری لە...
زیاترنادیاربوونی چارەنووسی منداڵێکی دەستبەسەرکراو لە کانوونی ئیسڵاح و تەربیەتی ورمێ
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئێحسان محەممەدی، منداڵی ١٧ ساڵانی خەڵکی شنۆ کە لە سەرەتای ڕەزەری ساڵی پاردا (کۆتایی سێپتامبری ٢٠٢٢) دوای بانگهێشتکران بۆ بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر کرابوو، بەبێ ئەوەی چارەنووسی خۆی و دۆسیەکەی دیاری بکرێت تا ئێستایش هەر لە کانوونی ئیسڵاح و تەربیەتی ورمێدایە. ئەم منداڵە لە کاتی لێپرسینەوە لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ و ورمێدا،...
زیاترفەخرەدین ئیبراهیمی، کوڕی مەحیەدین ئیبراهیمی، زیندانیی سیاسیی لەسێدارەدراوی کورد، دەستبەسەر کرا
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ١٤ی خاکەلێوە (٣ی ئاوریل) فەخرەدین ئیبراهیمی، کوڕی مەحیەدین ئیبراهیمی، زیندانیی سیاسیی کورد کە لە ڕێکەوتی ٢٦ی ڕەشەمەی ١٤٠١دا (١٧ی مارسی ٢٠٢٣) لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە سێدارە درا، دوای بانگهێشتکران بۆ لقی ٩ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و شۆڕشی ورمێ دەستبەسەر کراوە. فەخرەدین ئیبراهیمی دوای دەستبەسەرکران ڕەوانەی دەستبەسەرگەیەکی ئەمنیی ئەم شارە کراوە. ئەم هاووڵاتییە ١٩...
زیاترکوژران و برینداربوونی دوو کاسبکاری سەرسنوور بە دەسڕێژی هێزە چەکدارەکان
ڕۆژی ڕابردوو ١٣ی خاکەلێوە (٢ی ئاوریل) دەستەیەک لە کاسبکارانی سەرسنوور لە ناوچەی «گادر»ی شاری شنۆی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا کەوتنە بەر دەسڕێژی هێزە چەکدارەکان کە بووە هۆی کوژرانی هاووڵاتییەک بە ناوی عەینوڵڵا قادرنژاد. هەروەها هاووڵاتییەکی تریش بە ناوی محەممەدلەتیف خالیدی بریندار بووە و دوو هاووڵاتیی تریش لە لایەن ئەم هێزانەوە دەستبەسەر کراون. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ئەو هێزە چەکدارانەی...
زیاتردەستبەسەرکردنی منداڵێکی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شنۆ
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٦ی ڕێبەندان (٢٦ی ژانڤییە) منداڵێکی ١٤ ساڵانی خەڵکی شنۆ بە ناوی کۆمار شابۆیی لە ماڵەکەی خۆیان لەم شارە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. ئەم منداڵە بەبێ نیشاندانی مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کراوە و هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەسەر کەلوپەلی کەسیی ئەم بنەماڵەیە و لەوانە مۆبایلەکانیاندا گرتووە.
زیاتر