قوروە ئارشیڤ - KHRN

نادیاربوونی چارەنووسی کەمال لوتفی، لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازان، دوای تێپەڕینی دە ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنیدا

سەرەڕای تێپەڕینی ١٠ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی کەمال لوتفی، باوکی ڕەزا لوتفی لە گیانبەختکردووانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە دێولان، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی بەردەست نەکەوتووە. ئەم هاووڵاتییە کوردە بەم دواییانە لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامیی دێولانەوە بە گشتی سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، کەمال لوتفی ڕۆژی سێشەممە ٢١ی خاکەلێوە (٩ی ئاوریل) دوای بانگهێشتکران...

زیاتر

دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کوردی قوروە دوای بڵاوکردنەوەی گرتەڤیدیۆیەک لەسەر بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکان

ئێوارەی دووشەممە ٢٣ی ڕێبەندان (١٢ی فێبرییە) سەجاد مەلەکشاهی، هاووڵاتیی خەڵکی قوروە، دوای بڵاوکردنەوەی گرتەڤیدیۆیەک لەسەر بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئێران، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارەدا دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئێوارەی ڕۆژی ٢٣ی ڕێبەندان (١٢ی فێبرییە) هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی سەجاد مەلەکشاهی لە شاری قوروەدا و ئەم هاووڵاتییەیان بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کردووە. سەجاد...

زیاتر

مێهدی عیرفانی هێشتا لە دەستبەسەرگەی شەهرامفەری دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی سنە دەستبەسەرە

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، مێهدی عیرفانی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی قوروەی پارێزگای کوردستان کە ڕۆژی شەممە ٢٦ی خاکەلێوە (١٥ی ئاوریل) لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە لە ماڵەکەی خۆی لە قوروە دەستبەسەر کرا، تا ئێستایش لە دەستبەسەرگەی شەهرامفەری دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی سنەدایە و لە مافی دیاریکردنی پارێزەر و دیداری بنەماڵە بێبەش کراوە. دەوترێت هێزە ئەمنییەکان دوای دەستبەسەرکردنی ئەم چالاکە...

زیاتر
كانونی دووه‌م 27, 2023

دەستبەسەرکردنی دوو برای خەڵکی قوروە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، کەژوان قادرمەرزی، هاووڵاتیی خەڵکی قوروە، لە ڕێکەوتی ٥ی ڕێبەنداندا (٢٥ی ژانڤییە) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە براکەیشی واتە مێهرداد قادرمەرزی لە ڕێکەوتی ١٢ی بەفرانباردا (٢ی ژانڤییە) لە قوروە دەستبەسەر کرابوو و ئێستە لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەدایە. هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەستبەسەرکردنی مێهرداد قادرمەرزیدا دەستیان گرتووە بەسەر لابتۆب و مۆبایلەکەی خۆی و...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 18, 2019

عەلی ستودە، یەک لە دەستبەسەرکراوانی خۆپیشاندانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ساڵێک بەندکران سزادرا

فەریدە کەرەمی، دایکی "عەلی ستودە"، یەک لە دەستبەسەرکراوانی خۆپیشاندانەکانی دژ بە بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین لە شاری "قوروە"، بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان دوا و گوتی کوڕەکەی لەلایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامی قوروەوە بە ساڵێک بەندکران سزادراوە. عەلی ستودە، شەوی ٨ی سەرماوەز / ١١.٢٩ لە ڕێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی قوروە بانگ کرا. ناوبراو ڕۆژی ٩ی سەرماوەز / ١١.٣٠ پاش سەردانی بۆ ئەو ئیدارەیە دەستبەسەرکرا. هێزە ئەمنییەکان "بڵاوکردنەوەی لافیتە...

زیاتر