مانگرتن له خواردنی بهندكراوی سیاسی كورد ئارشیڤ - Page 2 of 3 - KHRN
ڕەحیم مەحمودی ئازەر لە بەندیخانەی ورمێ دەستی دایە مانگرتن لە خواردن
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ ٦ی ڕەشەمە / ٠٢.٢٥، "ڕەحیم مەحمودی ئازەر"، بەندکراوی سیاسیی کورد بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە ڕەتکردنەوەی داواکاریی ئازادیی مەرجدارەکەی لەلایەن ئەنجومەنی ڕیزبەندی بەندیخانەی ورمێوە دەستی دایە مانگرتن لە خواردن. داواکاریی ئازادیی مەرجداری ئەو بەندکراوە سیاسییە کە زیاتر لە نیوەی سزای ٥ ساڵ بەندکرانەکەی تێپەڕکردووە لەلایەن ئەنجومەنی ڕیزبەندنی بەندیخانەی ورمێوە بە بەهانەی "پابەندنەبوون بە ئەخلاق" ڕەتکراوەتوە. لەگەڵ دەستپێکردنی مانگرتن لە خواردنی ئەو بەندکراوە سیاسییە،...
زیاتربەدواداچوون؛ پەریسا سەیفی بەهۆی ناجێگریبوونی دۆخی تەندروستییەوە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی کە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ١ی ڕەشەمە / ٠٢.٢٠، "پەریسا سەیفی" هونەرمەند و چالاکوانی مەدەنیی دەستبەسەرکراوی کورد لە ١٢یەمین ڕۆژی مانگرتیندا لە ناوەندی چاکسازی و پەروەردە (بەندیخانە ژنان)ی سنەدا، بەهۆ ناجێگریبوونی دۆخی تەندروستییەوە براوە بۆ نەخۆشخانەی تەوحیدی ئەو شارە. سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گوتی: "پزشکەکانی نەخۆشخانەی تەوحید دۆخی تەندروستیی پەرسیا سەیفییان بە ناجێگیر و مەترسیدار زانیوە و هەوڵیانداوە سێرۆمی لێبدەن بەڵام جەستەی...
زیاترمحەممەد مورادی، هاوڵاتی دەستبەسەرکراوی کورد لە بەندیخانەی نەغەدەدا دەستی دایە مانگرتن لە خواردن
کەسێکی نزیک بە "محەممەد مورادی"، هاوڵاتی کوردی خەڵکی گوندی "قەبرە حوسێن"ی پیرانشار کە لە مانگی گوڵانی ساڵی پارەوە / ٢٠١٨.٠٤ دەستبەسەرکراوە، لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ئاشکرای کرد کە ئەو هاوڵاتییە لە ڕۆژی ڕابردووەوە لە بەندیخانەی نەغەدە دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن. بەگوێڕەی ئەو سەرچاوەیە، "محەممەد مورادی بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە دواخرانەوەی دانیشتنی دادگاییەکەی لە ڕۆژی ٢٩ی گوڵانی ١٣٩٩ەوە / ٢٠٢٠.٠٥.١٨بۆ مانگی...
زیاترمانگرتنی سیامەک ئەشەرەفی و بەشیر پیرماوانە لە بەندیخانەی ورمێ بەردەوامە
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی کە ئەمڕۆ ١٧ی ڕێبەندان / ٠٢.٠٦، لقی ٩ی جێبەجێکردنی سزاکانی دادگای ورمێ داواکاریی "سیامەک ئەشرەفی" بۆ ئازادیی مەرجداری لە کاتێکدا ڕەتکردووەتەوە کە ئەو بەندکراوە سیاسییە لە ڕۆژی ای ڕێبەندانەوە / ٠١.٢١ بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە بێ وەڵام مانەوەی داواکاری ئازادی مەرجداری و بێڕێزیکردنی کارمەندەکانی بەشی جێبەجێکردنی سزاکانی دادگای ورمێ بەرامبەر بە بنەماڵەکەی مانی لە خواردن گرتووە. هاوکات "بەشیر...
زیاتربەندیخانەی ورمێ؛ دۆخی تەندروستیی سیامەک ئەشرەفی لە ٩ یەمین ڕۆژی مانگرتنیدا ناجێگیرە
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی رۆڤی کوردستان، دۆخی تەندروستیی "سیامەک ئەشرەفی"، بەندکراوی سیاسیی کورد لە بەندیخانەی ورمێ لە ٩ یەمین ڕۆژی مانگرتنی لە خواردندا ناجێگیرە، ئەو بەندکراوە سیاسییە ڕۆژی ڕابردوو ٨ی ڕێبەندان / ٠١.٢٨، بەهۆی دابەزین فشار و کێشی جەستەی بووراوەتەوە گواستراوەتەوە بۆ ناوەندی تەندروستیی بەندیخانەکە. سەرچاوەیەکی باوەڕێکراوە لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕ گوتی: "پزیشکی ناوەندی تەندروستیی نەخۆشخانەکە وشیاری داوە کە ئەگەر کۆتایی بە مانگرتنەکەی نەهێنێت...
زیاتربەندیخانەی ورمێ؛ بەشیر پیرماوانە دەستی دایە مانگرتن لە خواردن و مانگرتنی سیامەک ئەشرەفیش بەردەوامە
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، "بەشیر پیرماوانە"، بەندکراوی سیاسیی کورد ڕۆژی ڕابردوو ٥ی ڕێبەندان / ٠١.٢٥ بەمەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە بێ وەڵام مانەوەی داواکارییەکەی بۆ ئازادیی مەرجدار دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن، هەروەها "سیامەک ئەشرەفی"، بەندکراوێکی دیکەی سیاسیی کورد کە لە ڕۆژی ١ی ڕێبەندانەوە / ٠١.٢١ مانی لە خواردن گرتووە، لە مانگرتن بەردەوامە. بەشیر پیرماوانە پێشتریش لە ڕێکەوتی ٣١ی پوشپەڕدا / ٢٠١٩.٠٧.٢٢، بەمەبەستی...
زیاترچەنگیز قەدەم خێر پاش بەڵێنی بەرپرسان بۆ بەدواداچوونی داواکارییەکانی مانگرتنەکەی شکاند
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی کە ڕۆژی ڕابردوو ٣ی بەفرانبار / ١٢.٢٤، ڕێگە بە بنەماڵەی "چەنگیز قەدەم خێر" دراوە کە چاویان بە ڕۆڵەکەیان لە بەندیخانەی مەسجد سولەیمان دا بکەوێت. ئەو بەندکراوە سیاسییە کوردە بە هۆی پێاگریی بنەماڵەکەی و بەڵێنی بەرپرسانی بەندیخانەکە بۆ بەدواداچوون بۆ داواکارییەکانی پاش ١٣ ڕۆژ مانگرتنەکەی شکاندووە. چەنگیز قەدەم خێر هەشتمەنی ساڵی سزای ٤٠ ساڵ بەندکرانەکەی لە بەندیخانەی مەسجد سولەیماندا تێپەڕدەکات و لە...
زیاتردۆخی تەندروستی چەنگیز قەدەم خێر لە نۆیەمین ڕۆژی مانگرتندا ناجێگیرە
سەرچاوەیەکی نزیک بە بنەماڵەی "چەنگیز قەدەم خێر"، لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گوتی: "ئەو بەندکراوە سیاسییە کوردە نۆیەمین ڕۆژی مانگرتنی لە خواردن لە بەندیخانەی مەسجد سولەیمان تێپەڕدەکات. لە ئێستادا بەسەختی هێزی قسەکردنی هەیە و دۆخی تەندروستییەکەی زۆر ناجێگیرە. لەگەڵ ئەوەشدا بەرپرسانی بەندیخانەی مەسجد سولەیمان هیچ وەڵامێکیان بۆ داواکارییەکانی نەداوەتەوە". چەنگیز قەدەم خێر هەشتمەنی ساڵی سزای ٤٠ ساڵ بەندکرانەکەی لە بەندیخانەی مەسجد سولەیماندا تێپەڕدەکات و لە...
زیاتردۆخی تەندروستیی چەنگیز قەدەمخێر لە پێنجەمین ڕۆژی مانگرتنیدا ناجێگیرە
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، "چەنگیز قەدەمخێر"، بەندکراوی سیاسیی کورد کە هەشتمەین ساڵ لە ماوەی سزای ٤٠ ساڵ بەندکرانەکەی لە بەندیخانەی شاری مەسجد سولەیمان تێپەڕدەکات، لە ڕۆژی ٢٠ی سەرماوەز / ١٢.١١ ەوە بەمەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە پێڕانەگەیشتنی پزیشکی دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن. سەرچاوەیەکی نزیک بە بنەماڵەی ئەو بەندکراوە سیاسییە بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان دوا و گوتی: "گورچیلەی چەنگیز قەدەمخێر لە چەند ساڵی ڕابردووەوە...
زیاتر