مانگرتن له خواردن ئارشیڤ - Page 5 of 10 - KHRN
چالاكی كرێكاری فاتێح مهجیدی پێی نایه نێو چوارهم حهفتهی مانگرتنهوه
فاتێح مەجیدی، چالاکی مەدەنی و کرێکاریی کوردی خەڵکی بانە کە لە ڕێکەوتی ٦ی گوڵانەوە (٢٦ی ئاوریل) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە، پێی نایە نێو چوارەم حەفتەی مانگرتن لە خواردنەوە. سەرچاوەیەکی ئاگادار بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت کە فاتێح مەجیدی لە ڕێکەوتی ١٩ی گوڵانەوە (٩ی مەی) بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لە ئاست بەردەوامبوونی دەستبەسەرکردن و دابیننەکردنی خزمەتگوزاریی پزیشکی مانی لە خواردن گرتووە. ناوبراو لە...
زیاترلە ورمێ محەممەد هووشەنگی کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا و گەڕێنرایەوە بۆ ناو بەندی زیندانییانی سیاسی
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە چالاکوانی کورد محەممەد هووشەنگی کە لە ٤ی ڕەشەمەوە بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لە بەرانبەر دەستبەسەربوونی درێژماوە و دژایەتیکردنی دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسداران لەگەڵ ئازادبوونیدا سەرەڕای دانانی بارمتە، مانی لە خواردن گرتبوو، دوای ١٣ ڕۆژ کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێناوە و ڕۆژی ١٦ی ڕەشەمە گەڕێنراوەتەوە بۆ ناو بەندی زیندانییانی سیاسی. ناوبراو لەم ماوەیەدا کێشی دابەزیوە و زەختی خوێنیشی کەوتووە...
زیاترزیندانی سیاسیی كورد قادر محهممهدزاده دوای ٣٩ رۆژ له زیندانی یهزد كۆتایی به مانگرتنەکەی هێنا
بهپێی ئهو زانیارییانهی كهوتۆته دهست تۆری مافهكانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی چوارشهممه١٧ی خهرمانان زیندانی سیاسیی كورد قادر محهممهدزاده دوای ٣٩ رۆژ له زیندانی یهزد كۆتایی به مانگرتنەکەی هێناوە. ناوبراو کە داواکارییەکەی بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی پشووی کاتی لە لایەن داواکاری گشتیی مەهابادەوە ڕەت کراوەتەوە، بۆ ناڕەزایی دەربڕین لە بەرامبەر ئەم ڕەتکردنەوەیە لە ڕێکەوتی ٩ی گەلاوێژەوە دەستی بە مانگرتن کردبوو. ئهندامێكی بنهماڵهی قادر محهممهدزاده سهبارهت به كۆتاییهێنانی مانگرتنەکەی...
زیاترزیندانیی سیاسیی کورد قادر محەممەدزادە لە ٣٥ـەمین ڕۆژی مانگرتندا: دوای تێپەڕینی ١٦ ساڵ بەسەر زیندانیبوونمدا، بەهرەمەندبوون لە مۆڵەتی پشووی کاتی کەمترین مافی منە
دۆخی تەندروستیی قادر محەممەدزادە، زیندانیی سیاسیی کورد کە لە ٣٥ ڕۆژ لەمەوپێشەوە لە زیندانی یەزد مانی لە خواردن گرتووە، ناجێگیرە. ناوبراو کە داواکارییەکەی بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی پشووی کاتی لە لایەن داواکاریی گشتیی مەهابادەوە ڕەت کراوەتەوە، بۆ ناڕەزایی دەربڕین لە بەرامبەر ئەم ڕەتکردنەوەیە لە ڕێکەوتی ٩ی گەلاوێژەوە دەستی بە مانگرتن کردووە. ئەم زیندانییە سیاسییە کوردە کە لە ١٦ ساڵ لەمەوپێشەوە بەپێی حوکمێکی ٢٠ ساڵە لە...
زیاترلە ورمێ نایب عەسکەری دوای گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ٦ی خەرمانان نایب عەسکەری لە سێهەم ڕۆژی مانگرتنەکەیدا بە دەستووری بەرپرسانی زیندان ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکی دەرەوەی زیندان کراوە و دوای وەرگرتنی تاقیکاریی «ئێمئاڕئای» گەڕێنراوەتەوە بۆ ناو زیندان. ئەم زیندانییە سیاسییە کوردە دوای گەڕانەوە بۆ زیندان بە شێوەی کاتی کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێناوە.گورچیلەی نایب عەسکەری بەردی تیایە و بە وتەی پزیشک دەبێ هەرچی زووتر نەشتەرگەریی بۆ...
زیاتر