مانگرتن له خواردن ئارشیڤ - Page 4 of 10 - KHRN
لە ئیلام ئاریەن کۆخایی بە دوورینەوەی لێوەکانی مانی لە خواردن گرت
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی ڕێبەندان (١٤ی فێبرییە) ئاریەن کۆخایی، هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی ئیلام، وەک ناڕەزایەتییەک لە بەرانبەر پشتگوێخستنی دۆسیەکەی و نادیاربوونی چارەنووسیدا، بە دوورینەوەی لێوەکانی مانی لە خواردن گرت. لقی سێهەمی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و شۆڕشی ئیلام تۆمەتی «پێکهێنانی گرووپی تاوانکاری»، «تێکدان و خۆنواندن بە چەکی گەرمەوە» و «تێکدانی ئارامیی گشتی»ی داوەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە و بەپێی...
زیاترڕاپۆرتێک لەسەر بەردەوامبوونی مانگرتن و ئەشکەنجەدانی چوار بەندکراو لە زیندانی ورمێ
میلاد کەریمی و موحسین بەشیری، ئەو دوو زیندانییە کە لە ڕێکەوتی ١١ی ڕێبەنداندا (٣١ی ژانڤییە) دوای ڕاگەیاندنی مانگرتن لە خواردن ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی ورمێ کراون، تا ئێستایش بەردەوامن لە مانگرتنەکەیان. هەروەها ئێوارەی دووشەممە ١٧ی ڕێبەندان (٦ی فێبرییە) دوو بەندکراوی تر بە ناوەکانی حەمید ڕووزئەفزا و سالار محەممەدی بە قورسی کەوتوونەتە بەر لێدانی هێزەکانی پاسەوانی و گاردی زیندان و بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر...
زیاترهادی ڕوستەمی، زیندانیی مەحکووم بە بڕینەوەی ئەندامی جەستە، دوای ڕاگەیاندنی مانگرتن لە خواردن ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ورمێ کرا
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٨ی بەفرانبار (١٨ی ژانڤییە) هادی ڕوستەمی، زیندانیی مەحکووم بە بڕینەوەی ئەندامی جەستە، وەک ناڕەزایەتییەک لە ئاست هەڕەشەکانی سەعیدزادە، بەرپرسی بەندی ٢ی زیندانی ناوەندیی ورمێ، مانی لە خواردن گرتووە. ئەم زیندانییە پاش ڕادەستکردنی نامەی مانگرتنەکەی بە نووسینگەی پاسەوانیی ناوخۆی زیندان، بە فەرمانی بەرپرسانی زیندان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کراوە. دەوترێت لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سەعیدزادە، بەرپرسی...
زیاترمانگرتن لە خواردنی سۆران ڕەشیدی و سامان غەزاڵی لە زیندانی چووبیندەری قەزوین و دەستبەسەرگەی دەزگای ئیتلاعاتی سپای ورمێ
سۆران (پوویا) ڕەشیدی، سپیچ تراپیست و سامان غەزاڵی، چالاکی مەدەنی، کە لە چەند حەفتەی ڕابردوودا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە قەزوین و مەهاباد دەستبەسەر کراون، بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لە ئاست دەستبەسەرکردنی نایاسایی خۆیاندا مانیان لە خواردن گرتووە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، سۆران ڕەشیدی، سپیچ تراپیستی خەڵکی مەریوان و دانیشتووی قەزوین، دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەکان لە شەوی ١ی ڕەزبەردا (٢٣ی...
زیاترله ورمێ زیندانییهك به مهبهستی دهربڕینی ناڕهزایهتی له ئاست دهركردنی حوكمی نوێدا مانی له خواردن گرت
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەندکراوێک بە ناوی میلاد کەریمی کە حوکمی ٣ ساڵ بەندکرانی هەبووە و لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەم حوکمەی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ تەواو کردبوو، ڕۆژی چوارشەممە٩ی خەرمانان (٣١ی ئاگۆست) بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لە ئاست دۆسیەسازی و دەرکردنی حوکمی نوێدا مانی لە خواردن گرت. ڕۆژی پێنجشەممە بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی ورمێ لە بەندی ٢ لەگەڵ ئەم بەندکراوە...
زیاترمانگرتنی سێ بەندکراو لە زیندانی یەزد بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لە ئاست بێبەشکراندا لە مۆڵەتی پشووی کاتی
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە لە ڕێکەوتی ٢٦ی جۆزەردانەوە (١٦ی ژوەن) ٣ بەندکراو بە ناوەکانی عەلیخان نوورزێهی، محەممەدعەلی سوڵتانئابادی و ڕەزا هەیبۆزاده، بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لە ئاست بێبەشکراندا لە مۆڵەتی پشووی کاتی، لە زیندانی یەزد مانیان لە خواردن گرتووە. محەممەدعەلی سوڵتانئابادی، خەڵکی کرماشان، نزیکەی ٥ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی پێوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەر کرا و سزای ١٠ ساڵ بەندکرانی بۆ...
زیاتر